حوزه‌یران 25, 2017 13:54 Asia/Tehran
  • بە هۆی تەقینەوەی بۆمب لە باکووری سووریا ٩ کەس کوژران

بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لە دەڤەری "ئەدلیب" لە باکووری سووریا لانیکەم ٩ کەس کوژران و ٢٢ کەس بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ ئەم تەقینەوەیە ، ئێوارەی شەممە لە شارۆچکەی ئەدەنە لە دەڤەری ئەدلیب ڕوویدا.

هێشتا وردییاتی  زیاتری  ئەم تەقینەوەیە  بڵاو نەبۆتەوە.

شاری ئەدلیب لە باکووری ڕۆژاوای سووریا هاوسنوور لەگەڵ تورکیا لە ژێر چنگی تیرۆریستانی تەکفیریدایە.

ئێستاکە هەزاران تیرۆریستی تەکفیریی لە پارێزگەی ئەدلیبدا کۆبوونەتەوە؛ تیرۆریستانێک کە زۆربەیان بیانین و هیچ ڕێگایەکیان  بۆ گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان نییە و هەر ئەم مەسەلە بۆتە هۆی پەرە سەندنی کردەوەگەلی تیرۆریستی و کەلێنێکی  ئەمنیی گەورەیشی لەم پارێزگەیەدا بەدی هێناوە.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە هۆی پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بووە.