ته‌مووز 15, 2017 11:34 Asia/Tehran

نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری تایبەتی سوریا رایگەیاند ، خولی دواتری دانووستانەکانیی ئاشتی سوریا سەرەتاکانیی مانگی سێپتەمبەری ٢٠١٧ بەڕێوە دەچێت.

بە گوێرەی ڕاپپۆرتی ئیرنا، " ستفان دیمیستۆرا"  نیردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری سوریا بە ئاماژە دان بە وەی کە ڕزگاری سوریا لە چنگ ترۆریستان لە ئەولەویەتی کاریی ئەو ڕیکخراویە دایە، وتی، تەنیا ڕێگا چارەی قەیرانەکەی سوریا ، ڕێگا چارەی دیپلۆماتیکە.

حەوتەمین خولی وتوویژەکانیی ئاشتی سوریا لە رۆژی دووشەممە لە ژێنیڤی سوئیسرا دەستپێکرا و دۆینی هەینی کۆتایی پێهات.

 نێردراوی تایبەتی ریکخراوی نەتەوەکان لە کارو باری سوریا وتیشی ، لیژنەی دانووستانەکاری دەوڵەتی سوریا بەشداری خۆی بۆ خولی دواتری دانووستانەکان ڕاگەیاندووە

لیژنەی دانووستانکاری سوریا بە سەرۆکایەتی " بەشار جەعفەری" ڕۆژی هەینی چوارەمین کۆبوونەوەی خۆی لەگەڵ " دیمیستۆرا" لە ژینیڤ دا بەڕێوە بردووە . قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دوا بە دوای  دەستدرێژی بەربڵاوی تاقمە ڕەشەکوژەکان کە لە لایەن عەرەبستان، ڕژیمی زایۆنی، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بۆ سەرنخوون کردنیی دەوڵەتی یاسایی " بەشار ئەسەد" سەرۆک کۆماری سوریا لاگریان لێوە دەکرا، دەستپێکراوە.