ترۆمبیلەکانی سەربازیەکانی ئەمریکا لە ئێراقەوە گەییشتنە سوریا
تهمووز 15, 2017 13:52 Asia/Tehran
زیاتر لە ١٥٠ ترۆمبیلی سەربازی ئەمریکایی هاوڕێ لەگەڵ هێزەکانی خۆیان لە ڕێگای بوارگەی سنووریی فیشخابور، گەییشتوونەتە خاکی ئێراق.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، کەنالی ئەلمەیادین ڕۆژی شەممە بە گێرانەوە لە سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند، ئەم زانیاریانە باس لە کۆبوونەوەی سەربازییە کانی ئەمریکی، بەریتانی و ئەردەنی دەکات لە سنوورەکانی باشووری پارێزگای سویدا لە دەرعای سوریا کە هەر ئێستا لە ناوچەی ئەلتنف لە سوریا دا سەقامگیرن. ناوچەکانیی نزیک بە ئەلتنف لە ١٤ی مانگی مای تا بە ئێستا شایەتی تێکهەڵچوونن لە نێوان ترۆریستان و هێزەکانی سوپای سوریا.