ته‌مووز 15, 2017 17:22 Asia/Tehran
  • بێ ئاکامیی تیرۆریستان لەهێرش کردنەسەر رۆژاوای حەڵەبی سووریا

هێزەکانی سوپای سووریا هێرشی تیرۆریستانی تەکفیریی جەیشولفەتح بۆسەر ڕۆژاوای شاری حەڵەب هەڵکەوتوو لە باکووری ئەو وڵاتەیان بەرپەرچ دایەوە.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی سووریا(سانا)؛ تاقمێک لە تیرۆریستانی جەیشولفەتح رۆژی شەممە هەڵیان کوتایە سەر پێگەکانی سوپای سووریا لە گەڕەکی کۆبینای ئاوەدانی ئەلزەهرا لەڕۆژاوای شاری حەڵەب کە هێزەکانی سوپای سووریا بە بەرپەرچدانەوەی ئەو پەلامارە ژمارێک لە تیرۆریستانیان کوشت و یان بریندار کرد.

جەیشولفەتح کە پێکهاتووە لە چەند تاقمی تیرۆریستی لەوان، بەرەی نوسرەو حەرەکەی نورەدین زەنکی لە ناوچەکانی باشوور و رۆژاوای دەورووبەری شاری حەڵەب جێگیرە.

لەهەمان کاتدا، یەکەکانی سوپای سووریا لە شەڕی دژ بە تیرۆریستانی داعش، ئاواییەکانی «مشرفه انباح، فاله رجب، خربه مهند، سوح البوخمیس، منصوره، شویحان، حلیمه و سمیحان »یان رزگار کرد وکێڵگە نەوتییەکانی «الوهاب، الفهد؛ دبیسان و الکبیر و چاه های ابوالقطط و ابوقطاش»شیان لەتیرۆریستان سەندەوە.

لەو ئۆپراسیۆنەدا ژمارێک تیرۆریست و سەرکردەی ئەوان، کوژران.