ته‌مووز 16, 2017 11:44 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی کێڵگەیەکی نەوتی لە باشووری ڕۆژاوای سوریا

سوپای سوریا بە پشتیوانی پەلاماری ئاسمانی روسیا رۆژی شەممە کێڵگەیەکی نەوتی لە پارێزگەی رەقە لە باشووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتەی لە دەستی تیرۆریستانی داعش ئازاد کرد.

تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی ئەخبارییەی سوریا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەکانی سەربازی وتی  : سوپای ئەم وڵاتە کونترۆڵی  کێڵگەکانی نەوتی وەهاب، فەهەد، زەبیسان، بوقەتات  و ئەبووقەتەش و هەروەها چەند گوندی لە ناوچەی بیابانیی لەباشووری ڕۆژاوایی پارێزگەی ڕەقە  لە  تیرۆریستان وەرگرتوەتەوە  .

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو  و دوای  چوونەدەری داعش لە بەشی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب  بۆ پاراستنی رەقە  کە شوێنی سەرەکیی سەقامگیر بوونیان  دێتە ئەژمار، سوپای سوریا بە داکۆکی هاوپەیمانانی  لەوان ئێران و ڕوسیا  خەریکی پێشڕەوی کردن  بەرەو بەشی ڕۆژهەڵاتی حەڵەبە.

هەرلەم حاڵەش ڕاگەیەندرا  تاقمێک لە تیرۆریستانی جەیشولفەتح ڕۆژی شەممە  پەلاماریان کردەسەر بنکەی سوپای سوریا لە گەڕەکی  کۆبینائاوەدانەکانی ئەلزەهرا لە ڕۆژاوای شاری حەڵەب   کە هێزی سوپای سوریا بە بەرپەرچ دانەوەی ئەم پەلامارە ژومارێک لە تیرۆریستانیان کوشت  یان بریندار کرد.

جەیشولفەتح  کە پێکهاتووە لە چەند  تاقمی تیرۆریستی لەوان بەرەی نوسرە و حەرەکەی نورەدین زەنکی ، لە ناوچەکانی باشوور وڕۆژاوای دەورووبەری  شاری حەڵەب دان .

سەرپەیڤ