تەقینەوەی تڕۆموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە بەندەری ئەلبەیزا ی پارێزگای لازقیەی سورویا
تەقینەوەی تڕوموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە ناوچەی ڕەسشەمرای پارێزگای لازقیەی سووریا ژمارێک برینداری لێکەوتەوە .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا تەلەفیزیونی سووریا ڕۆژی یەکشەمە باسی کرد لە تەقینەوەی تڕوموبیلێکی بۆمب ئاخنکراو لە ناوچەی ڕاس شەمرا لە پارێزگای لازقیە و بریندار بوونی ژومارێک لە شاروومەندانی . دوای چەن خولەکێک مێدیاکانی سووری ڕایانگەیاند ئەو تەقینەوەیە هاوپەیوەند بووە بە فیلمهەڵگرتنی درامایەکی تەلەفیزیونی . بەڵام بە پێچەوانەی ئەو هەواڵە تاقمێکی تێڕۆڕیستی تەحریر ئەلشام - بەرەی نوسرە - دوای ئەو تەقینەوەیە لە بەیاننامەیکدا بعەرپرسایەتی وەئەستۆ گرت ئەو تاقمە تێڕوڕیستیە ڕایگەیاند کە دوای هەوڵگەلی زۆر و دزە بۆ ناو هێڵی پشتەوەی ئەرتەشی سووریا تڕوموبیلێکی بۆمب ئاخنکراویان بە ئەو بەندەرە کە تایبەت بە بەلەمە شەڕکەرەکانە بردووە و تەقاندویوەتی . ڕێکخراوە فەرمیەکانی سووریا تا ئێستا سەبارەت بە ئەو تەقینەوەیە چۆنیەتی و ڕادەی خەسارەکانی بیروبۆچونی خۆیان دەرنەبڕیوە .