ته‌مووز 17, 2017 16:56 Asia/Tehran
  • پێشڕەویی سوپای سووریا لە پارێزگای ڕەققە

سوپای سووریا ناوچەگەلێکی نوێی لە پارێزگای ڕەققە لەباکووری ئەو وڵاتە لەدەست گرووپی ڕەشەکوژیی تەکفیریی داعش، ڕزگار کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند: یەکەکانی سوپا لە درێژەی پاکتاوکردنی ناوچە ڕۆژهەڵاتییەکانی ئەو وڵاتە، ئاوایی زملەی ڕۆژهەڵاتی، وێستگەی پۆمپاژ و کێڵگەی گازیی زەملەو کێڵگەی نەوتیی فەهەد لەباشووری ڕەققەیان پاکتاو کرد.

لەو ئۆپراسیۆنەدا دەیان تیرۆریستی داعشی کوژران، دوو تانک، ئۆتۆمبیلێکی بۆمب ڕێژکراو و چوار ئۆتۆمبیلی تەیارکراو بە ڕەشاش، تێکشکێندرا.

سەرکردایەتی گشتیی سوپاو هێزە چەکدارەکانی سووریا رۆژی یەکشەممەش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بە دەرپەڕاندنی گرووپی تیرۆریستیی تەکفیریی داعش، ئاسایشی بەتەواوەتی شارۆچکەکانی دێرحافر و مەسکەنەو ناوچەکانی دەورووبەری لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەڵەب دابین کراوە.

سەرکردەی یەکێ لە یەکە ئەندازیارییەکانی سوپای سووریا وتی: یەکە ئەندازیارییەکانی سوپا، ئۆپراسیۆنی هەڵگرتنەوەی مین و بۆمبە دانراوەکانی تیرۆریستان لە یانزە گوند و شارۆچکەی سەر بەناوچەی ڕەبیعە لە گردووپەڕی باکووری لازقییەیان کۆتایی پێهێناو بارودۆخیان تەیار کرد بۆ گەڕانەوەی خەڵک بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

سەرپەیڤ