ته‌مووز 17, 2017 17:42 Asia/Tehran
  • هاوڕێتی یەکێتی ئوروپا لەگەڵ ئەمریکا بۆ لەگوشارنانی حکومەتی یاسایی سووریا

یەکێتی ئوروپا لەدرێژەی سیاسەتی دووفاقیی لەهەمبەر سووریا، بایکۆت و گەمارۆی نوێ بەسەر چەند بەرپرسی سووری داسەپاند.

بەپێی ڕاپۆری ئاژانسی هەواڵیی ئیرنا، ئەو یەکێتییە ئەمڕۆ دووشەممە ناوی ١٦ کاربەدەستی حکومەتی سووریای خستەسەر پێڕستی کەسانێک کە ڕێوشوێنی بەرتەسک کەرەوەی یەکێتی ئوروپا دەیانگرێتەوە.

لەو پێڕستەدا، ناوی هەشت کاربەدەستی سەربازی و هەشت زانستوەری سووری بەرچاو دەکەوێ کە یەکێتی ئوروپا بەپێی ئیدیعای بڕێک وڵاتی ئوروپایی ئیدیعا دەکات، لە پەرەپێدان و کەڵک وەرگرتن لە چەکئامێری شیمیایی دژ بە کەسانی سیڤیل دەوریان بووە.

ئەمریکاش دەسبەجێ پاش کیمیابارانی جێی گومانی چوارەمی ئاڤریلی ناوچەی خان شەیخونی سووریا هەر بەو ئیدیعا نەسەلمێندراوە، حەوتی مانگی ئاڤریل پێگەی سەربازی شەعیرات ی سووریای مووشەکباران کرد.

سەرپەرشتی کۆمیتەی پەیجۆری ڕاستیەکانی ڕێکخراوی قەدەغەی چەکی شیمیایی لە سووریاش جەختی کردووە، ئەو کۆمیتە جارێ هیچ سەنەد و بەڵگەیەکی لەمەڕ ناسکرانی ئەنجامدەرانی پەلاماری شیمیایی سەر ئەو وڵاتە دەس نەکەوتووە.

حکومەتی سووریا جەخت لەوە دەکات، تۆمەت پاڵدانە ئەمریکاو ڕۆژاوا پاش سەرکەوتنە مەزنەکانی سوپای سووریاو هاوپەیمانەکانی لەناوچە جیاجیاکانی ئەو وڵاتە لەهەمبەر گرووپە ڕەشەکوژەکان و بەئامانجی لاوازکردنی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ئەنجام دەگرێ.

سەرپەیڤ