ته‌مووز 18, 2017 08:51 Asia/Tehran
  • زاڵ بوونی سوپای سووریا بە سەر چەن نەوتگە لە ستانی ڕەقەدا

سوپای سووریا ڕۆژی دووشەممە لە درێژەی سەرکەوتنەکانی خۆی بە سەر گرووپە تیرۆریسییەکاندا، دەستی گرت بە سەر چەندین کێڵگەی نەوتیی دیکە لە سەحرای باشووری ڕۆژاوای پارێزگەی ڕەقە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ئێران؛ سوپای سووریا ڕایگەیاند؛ کە دەستی گرتووە بە سەر کێڵگەی نەوتیی «الدیلعه» و کێڵگەی گازی «زمله» لە سەحرای باشووتی ڕۆژاوای پارێزگەی ڕەقەدا.

سوپای سووریا هەروەها ڕۆژی شەممە ڕایگەیاندبوو کە کێڵگە نەوتییەکانی «الوهاب»، «الفهد»، «دبیسان» ، «القصیر»،«ابوالقطط» و «ابوقطاش» و چەن گوندی دیکەی لە ناوچەی بیابانیی باشووری ڕۆژاوای پارێزگەی ڕەقەی ڕزگار کردووە.

زۆربەی کێڵگە نەوتییەکانی سووریا لە پارێزگەی حەسەکە هەڵکەتووو لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە و هەروەها لە پارێزگەی ڕەقەدایە.

هەواڵی دیکە لە سووریایەوە ئەوەیە کە سوپای سووریا بە یارمەتیی گرووپەکانی خۆڕاگری ئێستاکە لە دەڤەری «جبل البشری»، یەکێک لە بنکە سەرەکییەکانی داعش لە ٥٥ کیلۆمەتریی ڕۆژاوای شاری دەیرووزووردایە.

مێدیا دەوڵەتییەکانی سووریا ڕایانگەیاندووە کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیایش دەڤەری شاری «السخنه»ـیان لە باشوور بۆردومان کردووە، شاری «السخنه» لە ڕاستیدا بە دەروازەی پارێزگەی دەیرووزوور لە ڕۆژهەڵاتی سووریا دێتە ئەژمار.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بوو.

 

 

سەرپەیڤ