کوژرانی ژمارێک لە ترۆریستان لە تەقینەوەی ئیدلبی سوریا
لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمب رێژکراو لە شاری ئیدلب لە باکووری رۆژاوای سوریا زیاتر لە 13 ترۆریستی ئەندامی بەرەی نوسرە کوژران و بە دەیان کەسیش بریندار بوون .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، ، "طاهر العمر" چالاکی میدیایی تیرۆریستان لە پارێزگەی ئیدلب شەوی رابردوو رایگەیاند ، ئەم تەقینەوەیە لە مەیدانی «الزراعه» ی شاری ئیدلب و چەند کاژێرێک دوای ئامادە بوونی ئەندامانی بەرەی نوسرە لەم شارەو چوونەدەری ترۆریستانی ئەحڕاڕوشام لەوێ رووی دا .
لە هەمان کاتدا ، ناسر مەحموود لە فەرماندەرانی ئەرتەشی سوریا باسی رزگارکرانی بەرزاییەکانی فەلیتە لە قەلەمونی رۆژاوا لە سنوری هاوبەشی سوریا و لوبنانی کرد .
یەکینەکانی ئەرتەشی سوریا رۆژی یەکشەممە دوای تێکهەڵچوون لە گەڵ تاقمی ترۆریستیی داعش و پێشڕەوی لە شارۆچکەی ئەددەخیلە ، بیری گاز و مەیدانی گازیی «السبخاوی» لە پارێزگەی رەققەیان لە کۆنتڕۆڵی ترۆریستان رزگار کرد .