ته‌مووز 24, 2017 13:32 Asia/Tehran
  • بوردومان کرانی بنکەکانی داعش لە دەیرۆزووری سووریا

فڕۆکە شەڕکەرەکانی سوپای سووریا بنکەی تیرۆریستانی داعشیان لە دەڤەری دەیرۆزوور لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە دایە بەر هێرش.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، سەرچاوە سوورییەکان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، لە هێرشی ئاسمانیی سوپای سووریا لە دەیرۆزوور تیرۆریستان زیانی گیانی و ماڵیی زۆریان لێ کەوت و چەند مۆڵگەیەکی سەربازیی تیرۆریستانیش بەتەواوی خاپوور کرا.

هەڵمەتی سووپای سووریا لە دەڤەری دەیرۆزوور لەنێو چوونی کەرەستە سەرەتاییەکانی پاڵاوتنی نەوتی تاقمی تیرۆریستی داعشی لێ کەوتەوە. داعش ئەم نەوتەی لە بیرەکانی بادیە بەقروس لە گردوپەڕی ڕۆژهەڵاتی دەیرۆزوور بە تاڵان دەبرد.

سەرچاوە خۆجێییەکان لە دەیرۆزووریش ڕایانگەیاندووە کە: جەماوەری دەیرۆزوور دژی تیرۆریستانی داعش ڕاپەڕیوەن و لاوانی ئەم ناوچەیە ناوەندی میدیایی داعشیان لە گوندی حەتلە سووتاندووە. چەند کەس لە سەرکردە سەرەکییەکانی داعشیش لەم ناوچەیە هەڵاتوون.

هەر لەم حاڵەدا هێزە چەکدارەکانی سووری چەند ناوچەیەکیان لە مەودای چوارکیلومەتریی باکووری هەرێمی نەوتیی ئەلهیل لە گردوپەڕی تەدمور ڕزگار کرد و کۆمەڵێک لە تیرۆریستانی داعشیشیان تیادا برد.

قەیرانی سووریا لە ساڵی 2011 بە هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆریستانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە  پشتیوانییان لێ دەکرێت، سەری هەڵدا. لە ئەنجامی ئەم هێرشانە هەتاکوو ئێستا سەدان هەزار کەس کوژراون و یان بریندار بوونەو ملوێنان کەسیش ئاوارەو هەڵوەدا کراون.

 

 

 

سەرپەیڤ