ته‌مووز 24, 2017 15:57 Asia/Tehran
  • تاوانێکی دیکەی ئەمریکییەکان لە ڕۆژهەڵاتی سووریا

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا دەیان کەسی سیڤیلیان لە شاری ئەلمەیادینی پارێزگای دێرەزوور هەڵکەوتوو لە رۆژهەڵاتی سووریا، خەڵتانی خاک و خوێن کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا) سەرچاوە خۆجێیەکان ڕایانگەیاند، بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی بەناودژە داعش بەسەرکردایەتی ئەمریکا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە و لەکاتی چوونەدەری شارومەندان لە ماڵەکانیان لە چوارڕێیانی"الفنش" لەشاری ئەلمەیادین ئەنجامی گرتووە.

لەو بۆردومانەدا خەسارێکی قورس لە ژێرخانە گشتی و تایبەتییەکان کەوت.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا ١٦ی ژوولای(٢٥ی پووشپەڕ) شارۆچکەی ئەلکەشکیە لە لێوارەکانی ڕووباری فوڕاتیان بۆردومان کرد کە بەهۆیەوە ژمارێک شارومەندی سووری کوژران و بریندار بوون.

بەرلەوەش، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژانی(٢٨،٢٧و٢٩ی ژۆئەن) بەبۆردومانی شارۆچکەی "الصور" ، ئاوایی"الدبلان" و شاری ئەلمەیادین زیاتر لە ٩٠ شارومەندی سووریان کوشت.

ئەمریکاو چەند وڵاتی هاوپەیمانی، لە مانگی ئاگۆستی٢٠١٤وە بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی ڕەشەکوژی داعش، بەدەر لە چوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان و بێ هاواهەنگیی لەگەڵ حکومەتی سووریا هاوپەیمانییەک ناسراو بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژە داعشیان پێکهێناوە کە تائێستا زۆرێ لە شارومەندانی سووری کوشتووەو زۆربەی ژێرخانەکانی ئەو وڵاتەی وێران کردووە.

سووریا بەجاران داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان کردووە ، ئەو دەسدرێژکاریی و کردە نایاساییانە بەسەرکردایەتی ئەمریکا ئیدانەو شەرمەزار بکات.

سەرپەیڤ