ته‌مووز 25, 2017 17:00 Asia/Tehran
  • سوپای سووریا گه یشتە سیی کیلومێتری بوکەمال

هێزەکانی سوپای سووریا وهاوپەیمانەکانی بە زاڵبوون بەسەر وێستگەی پۆمپاژی" تی دوو " لە نزیک سنوورەکانی عێراق وسووریا ، لە سیی کیلومێتری شاری سنووریی بوکەماڵ دان.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، بەگیڕانەوە لە کەناڵی هەواڵی ئەلعالەم ، خۆڕاگری ئیسلامی دامەزراوەی بەدالەی بەرەی نوسرەی لە چیاکانی عەرسال بەشێوەی تۆکمە وتەواو تەقاندەوە.

لەلایەکی تر، لەلوبنان یش دوای زاڵبوونی خۆڕاگری بەسەر وادی ئەلخیل ، گەورەترین بنکەی بەرەی نوسرە لە چیاکانی عەرساڵ ، خەباتکارانی خۆڕاگری ئاڵا گەلیکیان بەم نوسینانە هەڵکرت: پیرۆزبایی کردنی خەباتکاران بە شەهیدانی سوپا، ئەم ئاڵایانە هەڵگری وێنەی شەهیدان عەلی ئەلسید، محەممەد حەمیە، عەلی ئەلبزال وعەباس مدلجە کە ترۆریستەکانی نوسرە ئەوانیان  سەربڕیوە. خەباتکاران لاقێتە گەلیکی وەکوو ئەوەیان لە بەر دەرگاکانی ژۆری هەڵمەتی نوسرە لە چیاکانی عەرساڵ لەهەر ئەو شوێنە هەلکرت کە ترۆریستەکانی بەناو بانگ بە ئەبومالک ئەلتلی هەڵمەتی خۆیانیان هەتا بەر لە دەسپێکرانی هەڵمەتی عەرسال لەوێ ڕێنوێنی دەکرد. بەپێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم ، بە پێشڕەوی هێزەکانی سوپای سووریا وهاوپەیمانەکانی ، ئەلتلی لەم شوێنە پاشەکشەی کرد.