ته‌مووز 26, 2017 08:34 Asia/Tehran
  • سیاسەتی تێکشکاویی ئەمریکا بۆ تەیارکردنیی بەرهەڵستکارانی سووری

وەزیری ئاشتەوایی نیشتمانی سووریا وتیشی: ڕاگیرانیی یارمەتیی ئەمریکا بۆ بەرهەڵستکارانی چەکدار دەتوانێ یارمەتی ڕاگیرانیی شەڕ لە سووریا بدا.

" عەلی حەیدەر" وەزیری ئاشتەوایی نیشتمانی سوریا ڕۆژی سێ شەممە لە وتوویژلەگەڵ ڕۆیتێرز وتی: لە ڕوانەگی سوریا، بڕیاری ئەمریکا لە بارەی ڕاگیرانی پشتگری ڕێکخراوی هەواڵگری ئەمریکا (سی ئای ئەی) لە تاقمە بەرهەڵستکارەکان کە خەریکی شەڕن دژی  " دەوڵەتی یاسایی" بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریان، خالێکی وەرچەرخانە بۆ چالاکیی لە رێبازی کۆتایی دان بەشەڕی شەش ساڵە لەو وڵاتە دا.

" عەلی حەیدەر" هەر لەم حالە دا جەختیکرد: وڵاتانی بیانی دەبێ سنوورەکانیان لە سەر چەک و چۆڵ و ئەو ترۆریستانەی  وا دەڕۆنە سوریا، بە تەواوەتی دابخەن.

وەزیری ئاشتەوایی نیشتمانی سوریا بەڕاشکاوی وتی: دەوڵەتی سوریا گەرەکیەتی لەگەڵ بەرهەڵستکارە چەکدارەکان لە ناوچەگەلێکی سوریا وەکوو بەشێکی دوور لە ئالۆزی لە چوارچێوەی هەوڵە دیپلۆماتیکەکان بە هاوکاری ڕوسیا، دەستی ڕابگات بە ڕێککەوتننەکانیی ئاشتی زۆرتر.

لە میدیاکان دا ڕاگەیاندراوە" دۆناڵد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا  بڕیاری گرتووە کۆتایی بە بەرنامەی سی ئای ئەی بدات لە بارەی بەڕێکردنیی کەرەستە و ئامێرەکان وئاراستە کردنیی ڕاژەکاری فێرکاریی بە تاقمەکانیی بەرهەڵستکاری سوری، دەوڵەتی ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٣ ەوە بە دابەشکردنیی ترۆریسم بە "باش" و" خراپ"، یارمەتییەکانیی خۆی بۆ گرووپە چەکدارەکانیی سوری بە ناو میانە ڕەو دەستپێکرد.

وەزیری ئاشتەوایی نیشتمانی سوریا  وتیشی: ئەم بڕیارەی ئەمریکا زیاتر لەوەی کە گۆڕانیکی سیاسی ڕاستەقینە بێت، دان نانە بەشکست؛ هەموو هەوڵەکانیی ئەمریکا بۆ دابینی دراوی، پڕچەککردن و ڕاهینانی گورووپ گەلێک کەواشنگتۆن ئەوان بە گورووپەکانیی بەناو میانەڕەو دەزانێ، نوشووستیان هێناوە.

سەرپەیڤ