ناڕەزایەتی دەربرینی دانیشتووانی دەیروزوور بە داعش هاوکات لەگەڵ درێژەی ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا
تهمووز 26, 2017 12:06 Asia/Tehran
هاوکات لەگەڵ درێژەی ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا لە ناوەوە و دەرەوەی پارێزگای دەیرو زوور(ڕۆژهەڵاتی سوریا)، ناڕەزایەتی دانیشتووانی ئەو پارێزگایە لە حاند تاقمی ترۆریستی تەکفیری داعش زۆرتر بۆتەوە .
بە گوێرەی راپۆرتی هەواڵدەری فەرمی سوریا(سانا) بە گێرانەوە لە سەرچاوەکانیی خۆجێی، ژمارێک لە دانیشتووانی ناوچەکانیی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەیروزوور ڕۆژی سێ شەممە، دوای لەناوچوونیی سی دەزگەی ترۆمبیلی ترۆریستان لە بەرەی گردو پەری فڕۆکە خانەی سەربازی ئەو پارێزگایەیان کووشتوە. ژماریک لە دانیشتووانی گوندی " حەتلە" لە باکووری شاری دەیروزووریش نووسینگەی میدیایی و تەبلیغاتیی داعش یان گەمارو دا و ئاگریان تێبەردا. هەر لەم حالە دا، لە ئۆپەراسیۆنی سوپای سوریا یش ژمارێک لە ترۆریستانی داعشی لە وان" خالید ئەلناسر" سەرکردەی ترۆریستان لە گوندی " ئەلبوعۆمەر" کوژراون.