ته‌مووز 27, 2017 11:10 Asia/Tehran
  • پێشڕەویی شەڕڤانانی کوردی سووری لە شاری

ژێدەرە سوورییەکان باسی ڕزگار کرانی زۆربەی ناوچەکانی شاری "ڕەقە" لە باکووری ئەم وڵاتەیان کرد.

ئەلعالەم بە گێڕانەوە  لە ژێدەرە سووریەکان ڕایگەیاند؛ شەڕڤانانی کوردی سووری تا ئێوارەی چوارشەممە کۆنترۆڵی نیوەی شاری ڕەقە گرینگترین ناوەندی کۆبوونەوەی تیرۆریستانی داعشیان لە سووریا گرتۆتە دەست. لەم ئۆپەراسیۆنەدا ژمارێکی زۆر لە تیرۆریستانی داعش کوژران و بریندار و یان یەخسیر بوون.

هەروەها راگەیەندراوە؛ سوپا و هێزە چەکدارەکانی سووریا گوندی بەغیلییە لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی "حومس"یان لە بوونی گرووپی تیرۆریستیی تەکفیریی داعش پاکتاو کردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند؛ لەم ئۆپەراسیۆنەدا ژمارێک لە تیرۆریستان کوژران و بریندار بوون و بەشێک لە کەرەستە و چەک و چۆڵەکانیشیان تیاچوو.

ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی سووریا و هێزەکانی خۆڕاگری بۆ بنەبڕ کردنی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە چەندین میحوەرەوە بەتایبەت لە ناوچەکانی نزیک بە سنووری ئێراق بەردەوامە.

هەروەها ژێدەرە سوورییەکان باسی کوژران و بریندار بوونی دەیان شارومەندنی سووری بە هۆی پەلاماری ئاسمانیی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر شاری ڕەقە لە باکووری ئەم وڵاتەیان کرد. لە پەلاماری ئاسمانیی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکایی بۆ سەر ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا  تا ئێستا سەدان کەسی مەدەنی کوژران و یان بریندار بوون.

 

سەرپەیڤ