ته‌مووز 27, 2017 18:07 Asia/Tehran
  • ئامادە بوونی سووریا بۆ دامەزراندنی ئاشتی لە ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی دا

وەزیری ئاشتەوایی نیشتیمانیی سووریا ڕایگەیاند: دەوڵەتی دیمەشق و هاوپەیمانەکانی هەوڵ دەدەن هەتا ئاگر بڕ لە ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی ببێتە پێشەکییەک بۆ چەسپاندنی ئاشتەوایی نیشتیمانی.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممە ئیرنا، عەلی حەیدەر وەزیری ئاشتەوایی نیشتیمانیی سووریا وێڕای ئاماژە کردن بە پێشوازیی دەوڵەتی سووریا لە ڕێککەوتنی زیاتر بە مەبەستی ئاشتەوایی نیشتیمانی وتیشی: سووریاو وڵاتانی هاوپەیمان بۆ گۆڕینەوەی ناوچەکانی کەم ئاڵۆزی بە ناوچی ئاشتەوایی نیشتیمانی هێندێک بەرنامەی پێیە.

عەلی حەیدەر وەزیری ئاشتەوایی نیشتیمانیی سووریا لە بارەی بەڵێنی ئەمریکا لە بارەی کۆتایی هێنان بە پاڵپشتی کردنی نەیارانی چەکداری سووری ڕاشیگەیاند: کۆتایی هێنان بە پاڵپشتی و داخرانی سنوورەکان و لابردنی ئەو هێڵە ئاسمانیانەی کە هێز بەرەو خاکی سووریا دەگوازنەوە، دەتوانێ دەستپێکێک بێت بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی ئەم وڵاتە.

عەلی حەیدەر وەزیری ئاشتەوایی نیشتیمانیی سووریا، بەردەوامیی پێدزەی تیرۆریستان بۆ نێو سووریا بە واتای بەردەوامیی قەیرانی ئەم وڵاتەیە.

ئێران و ڕووسیاو تورکیا چوارەمی مانگی مای و لە چوارەمین خولی دانوستانەکاندا، تەبایی نامەی پێکهێنانی چوار ناوچەی هێمنیان لە سووریادا واژۆ کرد کە داگری ناوچەگەلێکی پارێزگاکانی ئەدلەب، بەشگەلێکی حومس، غوتەی ڕۆژهەڵات، دەرعاو قەنیترەیە بە مەبەستی کەم کردنەوەی خێرای ئاڵۆزی و توندوتیژییەکان.

ڕاگیرانی تەواوی کردارە جەنگییەکان لە نێوان لایەنە تێکهەڵچووەکان، داگری هێزەکانی دەوڵەتی و ئەو نەیارانەی هۆگری ئاگربڕەکە، ئاسانکاری بۆ دەست ڕاگەییشتن دانیشتووان بە یارمەتییە مرۆڤییەکان، بنیات نانەوەی ژێرخانەکان، دابین کردنی هەل و مەرجی گەییشتنی خزمەتگوزاریی پزیشکی و گەڕانەوەی ئاوارەکانیش لەو تەبایی نامەیەدا پێداگریی لە سەر کراوە.

 

سەرپەیڤ