ته‌مووز 27, 2017 18:17 Asia/Tehran
  • لۆمۆند : شەڕی ئەمریکا لە سووریا بەردەوام دەبێت

ڕۆژنامەی فەرانسیی لۆمۆند لە وتارێکدا نووسی: ئەوبەرایەتیی دەوڵەتی ئەمریکا ئیدی گۆڕینی دەستەڵات لە سووریا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەرانسی: ئەو قۆناغە تازەیەی کە لە سووریادا دەستی پێ کراوە، لە لایەکەوە جێ و شوێنی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە زیاتر لە ڕابردوو دەچەسپێنێ و لە لایەکی دیکەوە بارودۆخەکەی بۆ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دژوارتر کردووە.

لەم وتارەدا هاتووە: ترەمپ بە پێچەوانەی ئوباما وای پێ باشترە واز لە بەڵێنەکانی ئەمریکا بەرامبەر بە نەیاران و تیرۆریستان لە سووریا بهێنێ، لەم ڕووەوە ئەمریکا مانگی ڕابردوو بڕیاری دا یارمەتییەکانی بۆ تیرۆریستان لە سووریا کەم کاتەوە.

لۆمۆند ڕاشیگەیاندووە: لەحاڵی ئێستادا ئامانجی ئەمریکا لەنێو بردنی تاقمی تیرۆریستی داعش و پشتیوانی کردن لە هێزە کوردو عەرەبەکانی سووریایەو وادیارە وازهێنانی ئەسەد لە دەستەڵات ئیدی ئەوبەرایەتی دۆناڵد ترەمپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا نایەتە ئەژمار.

قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوە لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیانەوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دەستی پێ کراوە.

 

سەرپەیڤ