ئاب 10, 2017 16:42 Asia/Tehran
  • زاڵبوونی سوپای سوریا بەسەر ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئەردەن

سوپای سوریا توانی بە پاکتاوکردنی بنکەکان و ناوچە سنوورییەکان لەگەڵ ئەردەن لە بوونی تیرۆریستان، کۆنترۆڵی تۆکمەوتەواوی ئەم ناوچانە بە دەستەوە بگرێت .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا سانا، سوپای سوریا و هێزی خۆڕاگری لە درێژەی  پاکتاوکردنی  سەرسنوورەکانی لەگەڵ ئەردەن ڕۆژی پێنج شەممە توانی بنکەو مەتەرێزی  154 و 143 لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی سوەیدا  لە بوونی تیرۆریستان پاک کاتەوە  .

سوپای سوریا ڕۆژی چوارشەممەش  لە ئۆپراسیۆنێک دا لە دەوروبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی سوەیدا لەباشووری سوریا ناوچەکانی قاع سارە، وادی شەعاب و نوقتەتولمەخفەر 133  ی ئازاد کرد  .

سوپای سوریا هەروەها  دوای پاکتاو کردنی بەرزاییەکانی  ئەسەدی، جارین و ریاحین  و ناوچەی  بەئر سابونی  لەپارێزگەی سوەیدا ، ئەندامانی داعشی بەرەو ناوچەی بەئر سوت لە دەورووبەری باشووری ڕۆژهەڵاتی سوەیدا ڕاوەدوونا .

پارێزگەی سوەیدا  لەباشووری سوریا و هاوسنووری ئەردەنە  کە سوپای سوریا تائێستا زورتر لە سەد  کیلومەتری چوارگۆشە لەم پارێزگایەی لە بوونی تیرۆریستان و ماددەی تەقینەوە پاکتاو کردووە .

ئەمەولەلایەکی دیکەوە،نزیکەی هەشتا کەس لە ئەندامانی داعش لە پەلاماری بێ ئەنجام بۆسەر بنکەی سوپای سوریا و هاوپەیمانانی  لە ناوچەی  حەمیمە لە دەورووبەری حومس کوژراون.

تیرۆریستانی داعش بۆ سەندنەوەی شاری سەخنە کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە دەستیان دا بوو لە پێنج  ئوتوموبیلی بۆمب ڕێژکراوو ژومارێک ئەندامی خۆکوژ کەڵکیان وەرگرت.

سوپای سوریا و هاوپەیمانانیان هەروەها پەلاماری داعش  بۆسەر میحوەری بەغیلییە و تەپۆڵکەی  ئوم عەبوود لە دەیروزوور لە ڕۆژهەڵاتی سوریایان پووچەڵ کردەوە.

سەرپەیڤ