شکستی داعش لە پەلامار بۆسەر پارێزگەی حومس
پەلاماری قورسی داعش بۆسەر ناوچەی حەمیمە لە سارای ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرپەرچ درایەوە.
بەپێی هەواڵدەریی ئیسنا، هێزی سوپای سوریا و هاوپەیمانەکانیان پەلاماری تاقمی تیرۆریستیی داعش بە دژی بادیەی ڕۆژهەڵاتی پارێزگەی حومسی ئەم وڵاتەیان بەرپەرچ دایەوە و خەساری زۆر قورسیان دا لە هێرشبەران .
سەدان ئەندامی داعش بەکەڵک وەرگرتن لە سی ئوتوموبیل و زرێپۆش و پشتیوانی بەربڵاوی یەکەی هاویشتنی گولە هاوەن و تۆپخانە و مووشەک بە پەلامارکردنەسەر بنکەی هێزی دەوڵەتیی سوریا و هاوپەیمانەکانیان لە ناوچەی حەمیمە کە لە ڕەوتی ئۆپراسیۆنی حەوتەی ڕابردوو لە دەستی تیرۆریستان ڕزگار کرابوو بۆ داگیرکردنەوەی هەوڵیان دا کە لە ئەنجام دا پاش کوژرانی شازدە کەس ، تێک شکێندرانی چوار زرێپۆش و دەست گرتن بەسەر هەشت ئوتوموبیلی تەیار بە تۆپ و موسەلسەلی قورس، لە ناوچەکە کشانەوە.
بەپێی زانیارییەکان لە سەرچاوەکانی مەیدانیەوە ، پەلاماری داعش بە پێنج ئوتوموبیل دەستی پێکرد کە هەمویان بەرلە گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکان بە مووشەکی دژە زرێی سوپای سوریا تێک شکێدران.حەمیمە لەبەر ئاستی ستراتژیکی خاوەن گرینگایەتی زۆرە.