ئاب 11, 2017 13:50 Asia/Tehran
  • دان پێدانای سوور و ئاشکرای بەرهەڵستکارانی سووریایی بە سەر بەردەوام بوونی یارمەتییەکانی تورکیا

"عەبدوڕەحم مستەفا" سەرۆکی گرووپی بەرهەڵستکاری ناسراو بە هاوپەیمانی نیشتمانیی هێزە خەباتگێڕەکان و هێزەکانی بەرهەڵستکاری سووریا ( الائتلاف الوطنی لقوى الثورة والمعارضة السوریة) ڕاشکاوانە باسی بەردەوام بوونی یارمەتییەکانی تورکیا بەم گرووپەی کرد.

ئەم قسانەی "عەبدوڕەحم مستەفا" پاش ئەوەی هاتە ئاراوە کە هەواڵدەریی کوەیت (کونا) بە گێڕانەوە لە ناوبراو ڕایگەیاند: ژمارێک لە مێدیاکان هەوڵ دەدەن دەنگۆی ئەوە بڵاو بکەنەوە کە تورکیا داکۆکی لە هاوپەیمانی نیشتمانیی سووریا ناکات تا بە هەوڵی نادرووست و درۆ و دەلەسەیان لە سەر ڕێگای سەرکەوتنەکانی ئەم هاوپەیمانییە لەمپەر بنێنەوە.

دان پێدانانی ئێستای "عەبدوڕەحم مستەفا" سەرۆکی گرووپی بەرهەڵستکاری  سووریا سەبارەت بە بەردەوام بوونی داکۆکییەکانی تورکیا لەم گرووپە مەسەلەیەکی تازە نییە کە ئەو ئاشکرای کردبێ، بەڵکوو ئەوەی سەرنجی چاوەدێرانی بەرەو لای خۆی ڕاکێشاوە کەڵک وەرگرتنی ئامرازیانە و کاتیی تورکیا لە نەیاران و بەرهەڵستکارانی سووریا لە گۆڕەپانی کایەی سیاسیی دەرەوەی ناوچەییە تورکیادایە. بەتایبەت ئێستاکە بۆ کۆمەڵگەی تورکیا زیاتر لە ڕابردوو دەرکەوتووە کە ئانکارا داکۆکی لە داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی دیکە کردووە و ئێستا کە ئەم گرووپە لە شەڕی مەیدانیدا تووشی شکست بووە، تورکیا بۆ گەیشتن بە ئامانجە ناوچەییەکانی خۆی بەتایبەت لە سووریا لایەنی گرووپە سیاسییەکانی نەیاری دەوڵەتی دیمەشقی گرتووە.