ئاب 12, 2017 09:10 Asia/Tehran
  • دەسپێکی ڕەوتی چوونەدەری چەکداران لە لوبنان  بۆسوریا

سەرلەشکر عەباس ئیبراهیم بەڕێوەبەری گشتیی ئیدارەی ئاسایشی نەتەوەیی لوبنان ڕایگەیاند ڕەوتی چوونەدەری چەکداران و تیرۆریستان لەگەڵ بنەماڵەیان لە ناوچەی سەرسنووری لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان بۆ نێو خاکی سوریا لە ئەمڕۆ شەممەوە دەست پێ دەبێت .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕویتەرز،  سەرلەشکر عەباس ئیبراهیم  ڕۆژی هەینی  وتی  ڕێککەوتن لەسەر گەڕانەوەی  چەکداران و تیرۆریستان لەگەڵ بنەماڵەکانیان  لە لوبنان  بۆ سوریا  یەکلایی  کراوەتەوە و لە یەکەم قۆناخ  دا  لانیکەم سێسەد چەکدار لە لوبنان بەرەو سوریا  دەنێردرێن.

بەڕێوەبەری گشتیی  ئاسایشی نەتەوەیی لوبنان  وتیشی: ڕەوتی گەڕانەوەی ژومارێک لە خەڵکی سیڤیلی  سوریش  کە  داوای گەڕانەوەی  خۆبەخشانەی  بۆ شارۆچکەی عەسال ورد  لە ناوچەی قەلموونی سوریان، لە ڕۆزی شەممە دەست پێ دەبێت.

هەرلەم حاڵەدا بنکەی پڕۆپاگەندەی سەربە حیزبوڵڵای لوبنان  ڕایگەیاند چەکداران و تیرۆریستان هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە خاکی لوبنان  بۆ شارۆچکەی رەحیبە لە ناوچەی ژێرکۆنترۆڵی نەیارانی چەکدار لە قەلەموونی ڕۆژهەڵاتی سوریا دەچن.

ئۆپراسیۆنی چوونەدەری چەکداران و تیرۆریستان لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان بۆ نێو خاکی سوریا  چەند ڕۆژ دوای چوونەدەری ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی بەرەی نوسرە لە ناوچەی سەرسنووری عەرسالی لوبنان ئەنجام دەبێت .

تیرۆریستانی سەربە  بەرەی نوسرە چەند ڕۆژ لەمەوبەر ناوچەی عەرساڵی لوبنانیان  بەرەو پارێزگەی ئەدلەبی باکووری ڕۆژئاوای سوریا بە جێ هێشتووە.

بە چوونەدەری چەکدارانی سەربە تاقمی ناسراو بە گوردانەکانی ئەهلی شام  لە لوبنانەوە بۆ سوریا تەنیا تیرۆریستانی سەربە داعش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی لوبنان دەمێننەوە.

پێش بینی دەکرێت سوپای لوبنان بەم زوانە ئۆپراسیۆنی سەربازی بەربڵاو  بە دژی تاقمی تیرۆریستی داعش بەڕێوەبەرێت.

 

سەرپەیڤ