ئاب 12, 2017 16:53 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی شاری سەخنە لە ستانی حومسی سووریا

سوپای سوریا ڕۆژی شەممە شاری سەخنە دوایین بنکەی تاقمی تیرۆبیستیی داعش لە دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی حومسی ئازاد کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی هەواڵدەریی ڕەسمیی سوریا سانا، سوپای سوریا و هێزی خۆڕاگری لەشەڕی ئازاد کردنی شاری سەخنە  ژومارێکی زۆر لە تیرۆریستانی داعشیان کوشتووە  و چەک و چۆڵی ئەوانیان  تێک شکاندووە.

سوپای سوریا ئێستا  خەریکی دابینکردنی  ئاسایشی تۆکمەوتەواوی شار و پووچەڵ کردنی بۆمبەکان و مینە چێندراوەکان لە نێو شەقامەکان و بیناکانە.

شاری ستراتژیکی سەخنە  لە پەنجا کیلومەتری  باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری مێژوویی تەدمور و پەنجا کیلومەتری شاری دەیروزوور دایە و گەورەترین ناوەندی کۆبوونەوەی داعش لە ریفی ڕۆژهەڵاتیی پارێزگەی حومس دایە.

ئەمەو لەلایەکی ترەوە  سوپای سوریا  شەوی شەممەش لە بیست کیلومەتری بنکەی تاقمی تیرۆؤیستی داعش لە باشووری  ناوچەی کەدیر لەنێوان سنووری پارێگەکانی رەقە و حومس هێزیان سەقامگیر کردووە.

سەرچاوەیەکی سەربازی وتی  ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوانەی هێزی پیادە،  بووەتە  هۆی ئەوەی  یەکەی سوپای سوریا  بە پێشڕەوی بیست ویەک کیلومەتری  ، دەست بگرن بەسەر ناوچەی خربە مەکمان و کەدیر .

سەرپەیڤ