ئاب 13, 2017 14:21 Asia/Tehran
  • کوژرانی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی جەیشولئیسلام لە باشووری سووریا

لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی توندوتیژ لە بنکەی تیرۆریستانی جەیشولئیسلام لە سنووری نێوان سووریاو ئەردەن لانیکەم 23 تیرۆریست کوژران.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس تاقمی ناسراو بە ڕوانگەی مافی مرۆڤی سووریا سەربە نەیارانی سووری ڕایگەیاند: دوابەدوای تەقینەوەکەی شەوی یەکشەممە لە نێو بنکەی تاقمی تیرۆریستی تەکفیریی جەیشولئیسلام لە ناوچەی سەرسنووری نەسیب لە پارێزگای دەرعا لە باشووری سووریا 23 تیرۆریست کوژران. وەک باسی دەکرێت حاڵی بڕێک لە بیندارانی ئەم ڕووداوەشە بە شپرزە ڕاگەیەندراوە و بەم پێیە بۆی هەیە ژمارەی کوژراوان بەرزتریش بێتەوە.

موحەممەد عەلوەش سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی تاقمی تیرۆریستی جەیشولئیسلام ڕوودانی ئەم تەقینەوەیەی پشتڕاست کردووەتەوە.

بە قسەی سەرچاوە خۆجێییەکان لەوانەیە تاقمی تیرۆریستی جەیشی خالید ئیبنی وەلیدی سەر بە داعش هۆکاری ئەم تەقینەوەیە بێت.

ماوەیەک لەمەوپێش توندبوونەوەی تێکهەڵچوونەکان لە نێوان تاقمە تیرۆریستەکانی وەک بەرەی نوسرەو جەیشولئیسلام و فەیلەقی ڕەحمان لە غوتەی ڕۆژهەڵاتی لە باشووری سووریا بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 150 کەس لە تیرۆریستان.

تاقمی تیرۆریستی تەکفیریی جەیشولئیسلام بە پشتیوانیی عەرەبستان لە ساڵی 2012 پێکهات و لە ڕیفی دیمەشق و پارێزگاکانی حومس( لە ڕۆژئاواو ناوەڕاست) و لازقیەو ئیدلەب لە (ڕۆژئاواو باکووروی ڕۆژئاوا) خەریکی چالاکییە.

 

سەرپەیڤ