ئاب 13, 2017 14:22 Asia/Tehran
  • داعش سێ لاوی سوریی ئێعدام کرد

هەڵسوڕاوانی سووری باسی ئێعدام کرانی سێ لاوی سوورییان کرد لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە پارێزگای دەیرۆزووری ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی هەواڵیی ئەلعالەم ئەو سێ لاوە سوورییەی لە لایەن تیرۆریستانی داعشەوە کوژراون خەڵکی ناوچەی ڕۆمادی لە گردوپەڕی شاری بوکەماڵ لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دەیرۆزووری سووریا بوونە.

بڕێک لە سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە: داعشییەکان ئەم سێ لاوە سوورییەیان لە بەر خەباتی دژی ئەم تاقمە ڕەشەکوژە ئێعدام کردووە.

بە پێشڕەویی سوپای سووریا لە پارێزگای دەیرۆزووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، تاقمی تیرۆریستی داعش، لاوانی بیست هەتا سی ساڵانی سووریای ناچار کردووە چەک بۆ ئەم تاقمە ڕەشەکوژە هەڵگرن و ببنە ئەندام.

تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعش لە ساڵی 2011 بە پشتیوانیی عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە بە مەبەستی ڕوخاندنی دەوڵەتی یاسایی بەشار ئەسەدی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە پەلاماری سووریایان داو لە ماوەی  ئەم ساڵانەدا هەتا ئێستا سەدان کەسی سڤیل لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە بە تاوانی سەرپێچی کردن لە فەرمانەکانی داعش کوژراون.

 

 

سەرپەیڤ