ئاب 13, 2017 20:23 Asia/Tehran
  • ئازاد کرانی یەکێکی تر لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق لە دەستی تیرۆریستان

سوپای سوریا لە درێژەی پێشڕەوی خۆیان لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتە، گەڕەکی جوبەر لە ڕۆژهەڵاتی دیمەشقیان بە تەواوی لە دەستی تیرۆریستان ئازاد کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنی  ئەلعالەم، سوپای سوریا ڕۆژی یەکشەممە لەم ئۆپراسیۆنە دا  چەند ئوتوموبیل و کەڕەستەی سەربازی تیرۆریستانیان  تێک شکاند  .

لە پارێزگەی دەیروزووریش فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سوریا، بنکەی تاقمی تیرۆریستیی داعشیان لە ناوچەی سەناعە  و بەغیلیە  داوەتە بەر پەلامار  .

سەرچاوەیەکی ئاسایشی سووریا باسی ئۆپراسیۆنی سەرکەوتوانەی هلی بورنی  هێزی ئاسمانی تایبەتی سوپای سوریا بە دژی بنکەی تیرۆریستانی داعش لە ناوچە سنوورییەکانی دوو پارێزگەی رەقە و دەیروزووری کرد  .

یەکەی سوپای سوریا  ئەم دواییانە  توانی ئاسایش و هێوری لە هەندێ گوند و شارۆچکەکانی دەورووبەری بەشی باشووری ڕەقە دامەزرێنێ  و دەیان کێڵگەی نەوت و گاز بخاتە ژێرچاوەدێری و کۆنترۆڵی خۆیەوە.

هەرلەم حاڵەدا  محەممەد خزور  فەرماندەی  سەربازیی سوپا لە ناوچەی ڕوژهەڵاتی  سوریا باسی پلانی سوپای سوریای کرد بۆ ئازاد کردنی دەیروزوور لە دەستی داعش.

سەرپەیڤ