ئاب 13, 2017 20:24 Asia/Tehran
  • گواستنەوەی تیرۆریستان لە عەرسالی لوبنان  بۆ قەلموونی سوریا

گواستنەوەی نیزیکەی 350 چەکدار و ژومارێک پەناخوازی سوری لە بەرزاییەکانی عەرسا ل لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان بۆ ناوچەی قەلموونی ڕۆژاوایی سوریا دەستپێکراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن بەگێڕانەوە لە کەناڵی تەلەفزیۆنیی لوبنانیی مەیادین،  پاسگەلێک کە  تیرۆریستان و چەکدارانی سەر بە تاقمی ناسراو بە سرایا ئەهلی  شام  لە عەرسال بۆ ناوچەی سەهل رەهوە لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان  دەگوازێتەوە  و دواجاریش دەچن بۆ سوریا، ڕۆژی یەکشەممە  گەیشتوونەتە  ئەم ناوچەیە  .

بڕیار  بوو کاری گواستنەوەی ئەم کەسانە  لە ماوەی  دوو ڕۆژی ڕابردوو ئەنجام بدرێت بەڵام لەبەر گرفتی لۆجستیکی و چونیەتی گواستنەوەیان  دوا کەوێت  .

چەکدارانی تاقمی سرایا ئەهلی  شام  کەسەر بە تاقمی ناسراو بە سوپای ئازادی سوریان، لە تەنیشت  تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە بەرزاییەکانی عەرساڵ ئامادەببوون  بەڵام  بە دەستپێکی ئۆپراسیۆنی هێزی خۆڕاگری لەم ناوچەیە، داوای ئاگربڕی کردووە و هێزەکانی  گواستوەتەوە بۆ  ناوچەی وادی  حەمید  لە بەرزاییەکانی عەرسال   .

بەرلەمەش  بەسەرکەوتنی  هێزی خۆڕاگری لە ناوچەی عەرساڵی لوبنان، تیرۆریستانی بەرەی نوسرە کە ژومارەیان نۆ هەزار کەس بوو لە ناوچەی وادی حەمیدی لوبنان  گوێزرانەوە بۆ پارێزگەی ئەدلەبی سوریا .