ئاب 17, 2017 17:39 Asia/Tehran
  • گەڕانەوەی دەیان بنەماڵەی سووری بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە ڕۆژهەڵاتی حەڵەب

دوابەدوای پاکتاو کرانی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب لە باکووری سووریا لە لایەن سوپای ئەم وڵاتەوە، 118 بنەماڵەی سووری گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس حەمید کەنو ئەندامی نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتیی  ئەنجومەنی پارێزگاریی حەڵەب وێڕای ئاماژە کردن بە گەڕانەوەی دەیان بنەماڵە لە دانیشتووانی شارۆچکەکان و گوندەکانی دەیرحافزو مەنبەج لە ڕیفی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب گەڕاوانەتەوە بۆ ماڵی خۆیان وتی: لێژنەی ئەم پارێزگایە ئەوپەڕی هەوڵی خۆی بۆ خۆش کردنی بەستێنی پێویست بۆ گەڕانەوەی دانیشتووانی دیکەی ئەم ناوچانە بەکار دێنێ.

بنەماڵە سوورییەکان وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین سەبارەت گەڕانەوەیان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، لە بەر پاکتاوکرانی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەڵەب ڕێزیان لە سوپای وڵاتەکەیان گرت و جەختیان کرد کە، بووژاندنەوەی وێرانییەکانی بەرهەمی دیاردەی تیرۆریزم یەکەم ئەبەرایەتییانە.

سەدان کەس لە دانیشتووانی شارۆچکەو گوندەکانی ناوچەی دەیرحافزیش لە ژولای ڕابردوو گەڕاونەتەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.

هێزەکانی سوپای سووریا لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییە سەدان شارۆچکە، گوندو مەزرایان لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی پارێزگای حەڵەب لەژێر ڕکێفی تیرۆریستان ڕزگار کردووەو هەزاران ئەندامی تاقمی ڕەشەکوژی داعشیشیان لەنێو بردووە.

 

سەرپەیڤ