ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ خەڵکی دەیروزووری سوریا لە ڕێگەی ئاسمانەوە
هلالی ئەحمەری سوریا بە هاوکاری بەرنامەی جیهانیی خۆراک ڕۆژی یەکشەممە باری یارمەتی مرۆڤدۆستانەی لە ڕێگەی ئاسمانەوە نارد بۆ خەڵکی دەیروزوور .
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕوسیا ئەلیەوم، سێسەد باری خۆراکی و دەرمانی لە بەرزایی پێنج هەزار مەترییەوە لەسەر شاری دەیروزوور فڕێ درایە خوار.
زۆربەی پارێزگەی دەیروزوور لە هاوینی ساڵی 2014 ەوە لە لایەن تاقمی تیرۆریستیی داعشەوە داگیرکراوە و ئەم پرسە ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە لە ڕێگەی زەوینەوەی تووشی گرفت کردووە .
هلال ئەحمەری سوریا بە هاوکاری نەتەوەیەکگرتووەکان تائێستا چەندین هەوڵی بۆ ناردنی یارمەتی مردۆڤدۆستانە بۆ خەڵک لە حەما، ریف دیمەشق و حومس ئەنجام داوە .
قەرانی سوریا لەساڵی 2011 ەوە بە پەلاماری بەربڵاوی تاقمە تیرۆریستییەکان کە لەلایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیانەوە داکۆکیان لێ دەکرێت بۆ گۆڕینی داڕشتی ناوچە و بە قازانجی ڕژێمی زایۆنیستی دەست پێکراوە .