ئاب 21, 2017 17:47 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی جڤێنی نەیارانی سووری لە ڕیاز

جڤێنی نەیارانی سووری بەرپشتیوانی ڕژێمی عەرەبستان بە بەشداری نوێنەرانی مسکۆ وقاهیرە ڕۆژی دوشەممە لە ڕیاز دەسپێکرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممە" عقاب یەحیا" ئەندامی شورای سیاسی تاقمی نەیاران وتی: مەبەست لە بەڕێوە چوونی ئەم جڤێنە دەس ڕاگەیشتنی لایەنەکانی سووری بە ڕێککەوتن لە بارەی هەڵوێست وڕیگە چارە کانی سیاسی قەیرانی سوریا وهەروەها لێکدانەوەی مەسەلەی مانەوەی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە دەسەڵاتە. " یەحیا " وتی: ئەم جڤێنە دوو هەتا سێ ڕۆژ دەخایەنێت وتیدا مەسەلەکانی بەیان نامەی ڕیاز ، بەیان نامەی یاسای بنەڕەتی ، هەڵبژاردنەکان وهەڵمەتی ئینتقالی دێتە ئاراوە. " عقاب یەحیا" پیداگری کرد: جڤێنی دوایی بەشێوەی جیا لە جڤینی ڕیازی دوو بەڕێوە دەچێت کە تیدا نوێنەرگەلیک لە شاندی نەیاران لە ژنێڤ بە سەرۆکایەتی " نەسر ئەلحەریری" ونوێنەرانێک لە قاهیرە ومسکۆ بەشدارن. عەرەبستان یش مەبەست لە بەڕێوە چوونی ئەم جڤێنەی هەڵبژاردنی نوێنەرانێک لە تاقمە جۆربەجۆرە نەیارەکانی سووری بۆ بەشداری لە وتووێژەکانی دوایی ئاشتی ڕاگەیاند . وتووێژەکانی ژنێڤی حەوت، چواردەی جولای دووهەزارو حەفدە  بەبەشداری نوێنەرانی تاقمە نەیارەکانی سووری وبەشار جەعفەری سەرۆکی شاندی نێردراوی دەوڵەتی سووریا بەبێ ئاکام کۆتایی پێ هات. ئەم خۆلە لە وتووێژەکان بە هێنانە ئارای مەسەلەگەلیک وەکوو حکومەتی ئینتقالی سووریا لە لایەن تاقمێک لە نەیاران بە بن بەست گەیشت.

سەرپەیڤ