ئاب 22, 2017 11:15 Asia/Tehran
  •  دەسپێکی قۆناغی یەکەمی  ئوپراسیونی تۆڵە سەندنەوەی خۆێنی شەهیدەکان لە سووریا

یەکەمین قۆناغی ئوپراسیونی تۆڵە سەندنەوەی خۆێنی شەهیدەکانی گوردانەکانی " سەیدولشوهەدا و شەهید موحسێن حوجەجی بە کوژرانی زیاتر لە سی تێڕۆڕیستی داعشی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی سووریا دەسپێکرا .

 بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی  دووشەمەی   هەواڵدەریی  ڕادیو تەلەفیزیونی ئێران  لەو ئوپراسیونەدا  یەکەکانی  فڕۆکەی  بێ سەرنشینی  گوردانەکانی  سەیدولشوهەدا  بە ناسینی  وردی  ناوەندەکانی  کۆّوونەوە  و سەقامگرتنی  هێزەکانی   داعش  لە   سنووری  سووریا و ئێراق   ئ ەوانی  دایە بەر  پەلامار  و زیاتر  لە  بیست  تڕوموبیلی  زرەیی  و تانکی  تێڕوڕیستانیان   لەو  ئوپراسیونەدا    تێک شکاند   و لانیکەم سی  کەس  لەوانیان کوشت   ئوپراسیونی  گوردانەکانی   سەیدو لشوهەدا    یەکەمین  قۆناغی  تۆڵە سەندنەوەی خۆێنی  شەهیدانی  ئەو گوردانگەلە و شەهید  موحسێن حوجەجیە  کە لە پەلاماری  تێڕوڕیستانی  داعشی  لە سنوروی  هاوبەشی  سووریا  و ئێراقدا   شەهید کراون .  پێشتریش  وتەبێژی  سپای  پاسدارانی  ئینقلابی  ئیسلامی  جەختی کرد بوو  توڵەیەکی  زەخت  لە تاقمی  تێڕوڕیستی  داعش  و تەکفیریەکان  بە دوای  شەهادەتی  موحسێن حوجەجی  لە فەرمانی کاریی  سپای  پاسدارانی  ئینقلابی   ئیسلامی دایە  و لە کاتی  پێویست دا     ئەو ئوپراسیونە  بەڕێوە دەچێت . شەهید موحسێن حوجەجی  لە بەرگریکارانی  حەرەم  هەفتەی  ڕابردوو  دوای  قۆڵبەست بوونی  لە لایەن   ئەندامانی  تاقمی  تێڕۆڕیستی  داعش  شەهید کرا .

سەرپەیڤ