ئاب 22, 2017 16:19 Asia/Tehran
  • درێژەی پێشرەوی سوپای سووریا وخۆڕاگری لە ئەلقەلەمونی ڕۆژئاوایی

هێزەکانی سوپای سووریا وخۆڕاگری لوبنان توانیان بەسەر بەرزاییەکانی " عەجلون ئەلکەبیر " لە مێحوەری باکووری " جرود قەلەمون ڕۆژئاوایی " لە سنووری سووریا ولوبنان " زاڵ بن ولە ژێر چنگی ترۆریستان بیانهێننە دەر.

بە  پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم ،سوپای سووریا وهێزەکانی خۆڕاگری لوبنان ڕۆژی سێ شەممە لە دریژەی ئەم پێشرەویانە توانیان کۆنترۆڵی بەرزاییەکانی  " سەدر بیت بدران" هەڵکەوتوولە رۆژئاوای " جبل ئەلموسل" وبەرزاییەکانی " وادی حرفوش " شعبە ئەلبتیخ " وئەلمەستەبە" یش بگرنە دەس.

هێزەکانی سوپای سووریا وخۆڕاگری لوبنان هەروەها توانیان بەسەر بەرزاییەکانی " وادی حوراتە " لە قەلەمون ڕۆژئاوایی زاڵبن. هێزەکانی خۆڕاگری لوبنان وسوپای سووریا سەرەتای حەوتەی ئەم دوائیە هەڵمەتیکیان بەناوی " و ان عدتم، عدنا" بە مەبەستی ئازاد کردنی بەرزاییەکانی " ڕۆژئاوای قەلەمون" لە ژێر داگیر کاری تاقمی ترۆریستی داعش دەس پێکردووە.

هەرلەم حاڵەدا ، سەربازانی سووریا لە جەریانی پێشڕەوی خۆیان لە دەوروبەری " حومس " ڕۆژئاواوناوەندی ئەم وڵاتە ، توانیان بەسەر گوندی ستراتژیکی " ئەلعابدیە " وشارۆچکەکانی " ئەلتیبە" وجل ئەلمەزار ، زاڵبن ودەیان ترۆریستی داعشی بکوژن . فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕوسی وسووری یش بنکە وبارەگای داعشیان لە دەیروزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سووریا بومباران کرد وپازدە ترۆریستی داعشیان کوشت.

سوپای سوریا لە باشووری گوندی " سەلبا  لەدەوروبەری ڕۆژهەڵاتی " حەما" لەڕۆژئاوای سووریا یش بەسەر چەند ناوچە زاڵبوو وژمارەیەک لە داعشیەکانیان کوشت.

سەرپەیڤ