ئاب 23, 2017 08:58 Asia/Tehran
  • درێژەی تاوانکارییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە سووریا / ٧٠ کەسی سیڤیل لەم حەوتەیە لە ڕەققە دا کووژراون

٧٠ کەسی سیڤیلی سوریا لەم حەوتەیە د وا بە دوای پەلامارە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی بە ناو نێو دەوڵەتی دژی داعش لەژێر فەرماندەریەتی ئەمریکا بۆ سەر شاری ڕەققە، لە باکووری سووریا دا کوژراون .

 بە  گوێرەی ڕاپۆرتی  رۆژی سێ شەممەی هەواڵدەری خۆیندکارانی ئێران " ئیسنا" ، فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی ئەمریکایی لە درێژەی ئەم حەوتەیە ٢٥٠ جار شاری ڕەققەی سووریا یان بۆمباران کردووە .  تاقمی چاوە دێری " ئیروارز" کە پەلامارەکانیی هاوپەیمانی بە انو نیو دەوڵەتی دژی داعش لە ژێر فەرمانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سووریا کۆنتڕۆڵ دەکات لەمدواییە ڕایگەیاند، نزیک سێ هەزار کەسی سیڤیل لە ساڵی ٢٠١٤ ەوە تا بە ئێستا دوا بە دوای پەلامارە ئاسمانییەکانیی هاوپەیمانیی ئەمریکایی  لە عێراق و سووریا دا کوژراون . ئەمریکا لە ساڵانیی ئەمدواییە بە جاران بە بیانووی خەبات دژی تاقمەکانیی ترۆریستی ، کەسانی سیڤیل لە سوریا و عێراقی داوەتە بەر پەلاماری خۆیەوە . هاوپەیمانیی بە ناو دژی داعش لە سەردەمیی سەرۆک کۆمارەتی ئۆباما بەمەبەستی ئیدعایی خەبات دژی ترۆریستانی سەقامگیر لە عێراق و سووریا پێکهات.

ئەوە  لە حالێکدایە کە بە گوێرەی ڕاپۆرتە فەرمییەکان ، ئەمریکا و شەریکانیی رۆژئاوایی وعەرەبی ئەو وڵاتە لە بەدی هێنەران و لاگرانی سەرەکیی دراوی و چەک وچۆڵی تاقمە تۆرریستەکان لە وان داعش دێنە ئەژمار .

سەرپەیڤ