ئه‌یلوول 10, 2017 19:37 Asia/Tehran
  • داعش لە دەیرۆلزوور، ڕوو لە نەمانە

سەرکەوتنی هێزەکانی ئەرتەشی سووریا و خۆڕاگری لە پەیوەندی لەگەڵ تێک شکانی گەمارۆی سێ ساڵانی شاری دیرۆلزوور لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، سەرکەوتنێکی دیکەی دەستەبەر کردووە بۆ تەوەری خۆڕاگری لە پێناو خەباتی دژی تیرۆریزمی تەکفیریی هاوپەیوەند بە ڕژێمی زایۆنی و ئەمریکا.

پاش شکەستی داعش لە ناوچەی "قەلەموونی ڕۆژئاوایی"  لە سنووری لۆبنان و سووریا، شکەستی داعش لە تەلعەفەر، باکووری ئێراق، ئێستاکە شاری ستراتژیکی دەیرۆلزووریش لە سەروبەندی ئازادبوونی تۆکمە و تەواودایە ئەم ڕەوتە پیشان دەدات تیرۆریزمی داعشی لە ناوچەکەدا ڕوو لە نەمانە. هاوکاری ستراتژیکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕووسیا، سووریا و حیزبوڵڵای لوبنان نموونەیێکی ڕاستەقینەی هاوپەیمانی لە پێناو خەباتی دژی تیرۆریزمە.

سەرکەوتنی هێزەکانی ئەرتەشی سووریا و خۆڕاگری لە پەیوەندی لەگەڵ تێک شکانی گەمارۆی شاری دیرۆلزوور

سەرکەوتنە یەک لە دوای یەکەکان لە گۆڕەپانی خەباتی دژی تیرۆریزم لە سووریا و لە پێش گرتنی هەڵوێست و تاکتیکی ئاشکرا لەم بوارەدا، بووە هۆی دەسپێشخەری لە پێناو شکەستدانی تیرۆریستەکان و پشتیوانەکانیان. تاکتیکی دەکارهێنراو لە ناوچەی "قەلەموونی ڕۆژئاوایی" و هەڵاتنی ئەندامانی داعش بۆ دەیرۆلزوور، بووە هۆی کۆتایی هاتنی ڕەوتی بوونی داعش لەسەر سنوورەکانی نێوان سووریا و لوبنان. پێشتر ئەم تاکتیکە لە شاری ستراتژیکی "حەلەب"ی باکووری سووریا لە جەنگەی خەباتی دژی تیرۆریزم دەکارهێنرا و لە ئەنجامدا، پاشماوەی تیرۆریستەکان لە حەلەب بە دانانی چەکەکانیان راگوێزرانەوە بۆ "ئەدلەب" لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا.

دەکارهێنانی شێوازی جۆراوجۆر لە خەباتی دژی تیرۆریزم بەشێکە لە ستراتژیای هاوپەیمانی ڕاستەقینەی ئێران، ڕووسیا، سووریا و حیزبوڵڵای لوبنان لەم بوارەدا. لە سای ئەم هاوپەیمانییە ناوچەیێکی دیاریکراو بۆ داعش لە سووریادا نامێنێتەوە تا وەکوو پێتەختی خۆبژار ناوی لێ ببات. تاکتیکی ڕاونانی تیرۆریستەکان، لە کردەوەدا ئاستی تەرکیزی هاوپەیمانی راستەقینەی خەباتی دژی تیرۆریزمی لە سووریادا بردووەتە سەر و ئێستاکە بە کۆتایی هاتنی کاری داعش لە ناوچەی "قەلەموونی ڕۆژئاوایی"، "دەیرۆلزوور" لە سەروبەندی ئازادکرانی تۆکمە و تەواودایە. سەرکەوتن لە دەیرۆلزوور بە هۆی هەلومەرجە جوگرافییەکەی و هاوسنوور بوونی لەگەڵ ڕەققە  کە داعش بە پێتەختی خۆی ناودێری کردووە و هەروەها هاوسنوور بوونیشی لەگەڵ ئێراق، سەرکەوتنێکی مێژوویی دەبێت و تاقمی تیرۆریستیی داعش لە سووریا بەرەو نەمان دەبات.

شاری دیرۆلزوور

هاوکاری ستراتژیکی نێوان ئێران، ڕووسیا و سووریا و ڕۆڵی کارئامەی حیزبوڵڵای لوبنان لەم پەیوەندییەدا، نەهێنی ئەم سەرکەوتنە بەردەوامانەیە لە بەرامبەر تیرۆریزم لە سووریادا و ئازاد کردنی ناوچە ستراتژیکەکان لەم وڵاتە و لە ئێراقدا، پیشاندەری داهاتووی ڕوون و پاوەجێیە بۆ ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا. هەروەها ئەم هەلومەرجە بە مانای شکەست و پووچەڵ کردنەوەی ئامانجی ئەو ڕژێمانەیە وا بە پرۆژەی تیرۆریستی بە کرێ گرتوو بە دوای ناهێمن کردنی وڵاتانی سەربەخۆ بوون.

بەردەوامیی پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا لە شاری دەیرۆزوور

یەکەکانی سوپای سووریا بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمان و پشتیوانیی هێزی ئاسمانیی ڕووسیا توانییان وێرای دەس گرتن بە سەر شارۆچکەی «الشولا» لە دەڤەری «السخنه» ی دەیرۆزوور و هێندێک لە بەرزایی و ناوچەکانی گردوپەڕی، ژمارێک لە تیرۆریستانی داعش لە نێو بەرن.

گەمارۆی فڕۆکەخانەی دەیروزوور سوریا تێک شکێندرا

هێزەکانی سووریا هەروەها وێڕای ڕزگار کردنی پێنج ئاوایی لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی حومس( ناوەڕاست و ڕۆژاوای سووریا) لەوانە «جب الجراح» لە ژێر ڕکێفی تیرۆریستان، بڕێکی زۆر چەکی قورس و تفاقی سەربازی و هاوەنیان لە نێو مەتەرێزی تیرۆریستانی داعشدا دۆزییەوە و دەستیان گرت بە سەریاندا.

یەکەکانی سوپای سووریا لە ئەنجامی هەڵمەتێکدا بۆ سەر مۆڵگە و ناوچەکانی سەقام گرتنی تیرۆریستانی داعش لە ڕۆژهەڵاتی حومس گوندەکانی «ابوقاطور»، «ابولیه» و «جب حبل» یان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شارۆچکە «جب الجراح» کۆنترۆڵ کردەوە.

سەرکەوتنی هێزەکانی ئەرتەشی سووریا و خۆڕاگری لە شاری دەیرۆلزوور:

 

 

 

سەرپەیڤ