ئه‌یلوول 11, 2017 21:00 Asia/Tehran
  • پێشڕەوی سوپای سووریا لە دەیرزۆرو کاردانەوەی هاوپەیمانی ئەمریکایی

هاوکات لەگەڵ پێشڕەوی سوپای سووریا بەرەو ڕووباری فورات لە دەیروزۆر ، هاوپەیمانی ئەمریکایی ژمارەیەک پردی لەم شارە دایە بەر دەسڕێژ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دوشەممەی ئەلعالەم ، لەحاڵێکدا کە هێزەکانی سوپای سووریا بە پێشرەوی بەرەو ڕباری فورات لەپێناوی جێ بەجێ کردنی نەخشەی گەمارۆی ترۆریستەکانی داعش لەڕۆژهەڵاتی دەیروۆزرن ، هاوپەیمانی ئەمریکایی لەدژی داعش بە سەرکردایەتی ئەمریکا ژمارەیەک پرد وهەروەها نەخۆشخانەی " ئەلبغیلیە" ی دایە بەر پەلاماری ئاسمانی خۆی. فەیسەڵ میقداد " جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا شەوی یەکشەممە لەسەر دوشەممە بە پیداگری لەسەر ئەمەکە تاقمی ترۆریستی داعش بە پشتیوانیەکانی واشنتۆن شارەکانی سووریای داگیر دەکرد ، وتی: بوونی هەرهێزیکی بیانی لەناوخاکی سووریا قەبوڵ کراونیە وئەمریکا دوژمنی سووریایە. ئەمریکا وچەند وڵاتی هاوپه یمانی خۆی، لە ئۆتی دووهەزارو چواردە بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تاقمی ترۆریستی داعش، بەدەر لە چوارچیوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان وبەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ دەولەتی سووریا هاوپەیمانیان پێک هێناوە. هێزەکانی سووری وهاوپەیمانەکانیان پێنجەمی سێپتەمبەری دووهەزارو حەفدە توانیان گەمارۆی شاری دەیروزۆر تێک بشکێنن وپاشان کۆنترۆڵی فڕگەی سەربازی ئەم شارە بگرنە دەس. هەرلەم حاڵەدا چل لۆری هەڵگری یارمەتیەکانی مرۆڤ دوستانە و خواردەمەنی لە ڕیگەی دەروازەکانی باشووری شاری دەیروزۆر ی سووریا هاتنە ناو ئەم شارەوە. هەواڵێکی تر ئەمەیەکە هێزەکانی سوپای سووریا بەسەر هێزگەی کارەبای " سلبا" هەڵکەوتوو کە دەوروبەری ڕۆژهەڵاتی حەما لەڕۆژئاوای ئەم شارە زاڵبوون.

سەرپەیڤ