ئه‌یلوول 12, 2017 17:18 Asia/Tehran
  • پەرەی ناکۆکیەکانی ناوخۆیی ترۆریستەکان لە سووریا

لەگەڵ پیشرەویەکانی سوپا وهێزی خۆڕاگری لە سووریا ، ناکۆکی وبی هێوا بوون لەنێوان سەرکردەکانی تاقمی ترۆریستی بەرەی نوسرە لە پارێزگەی ئەدلیب لەباکووری سووریا تەشەنای سەند .

بە پیی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس ، " عەبدوڵڵا ئەلموحسینی " و" موسلیح ئەلعلیانی" دوو کەس لە ترۆریستەکانی سعودی ولە بەرپرسانی بەناو شەرعی هاوپەیمانی " شاندی تەحریری شام" بەرەی نوسرە لە سووریا بە ڕاگەیاندنی وازلەکار هێنانی خۆی لەم هاوپەیمانیە ڕایگەیاند : هۆی سەرەکی وازلەکار هێنانیان فایل گەلیکی دەنگی یە کە لەقاودراون وتیدا لەسەر تۆڵە سەندنەوەی تۆندلەبەرپرسانی شەرعی " پیداگری کراوە. ڕۆژی ڕابردووفایلی دەنگی لە " ئەبو محەممەدئەلجولانی" سەرکردەی سەرەکی  تەحریری شام هاوڕی لەگه ڵ ئەبولوەلید " سەرکردەی بەشی ئەدلیب بڵاوکرایەوە کە ئەلوەلید لە ئەلجولانی داوای کرد ئیزنی دەسگیر کرانی ئەلموحسینی هەیە چونکە ناوبراو لە هێزەکانی نوسرە دەیهەوی کە لەشەڕلەگەڵ تاقمی ئەحراری شام خۆببوێرن. لە ڕۆژەکانی ڕابردوو ناکۆکی لە نێوان بەرپرسانی شەرعی وسەرکردەکانی سەربازی تاقمی ترۆریستی بەرەی نوسرە بە جیگایەک گەیشتووە کە بڕیک لە سەرکردە ترۆریستەکان خوازیاری پێشگیری لە هاتنی بڕێک لە بەرپرسان بەتایبەت عەبدوڵلا ئەلموحسینی سەعودی بۆناوچەکانی ژێر زاڵیەتی بەشی سەربازی نوسرە بوونە. چەند کاژێر دوای بڵاو کردنەوەی فایلی دەنگی ترۆریستەکان، وتووێژێک لە نێوان سەرکردەکانی سەرەکی تەحریری شام لەوان " ئەبوحسین ئەردەلانی " بڵاوکرایەوە کە بۆ پەلامار بۆسەرتاقمی ترۆریستی ئەحراری شام وبە ڕێککەوتنی تۆکمە تەواوی ئەلجولانی بەڕێککەوتن گەیشتوون. سووریا فرەتر لە پێنج ساڵە بە بەشداری وئامادە بوونی تاقمە چەکدارەکان وترۆریستانی وەکوو داعش وبەرەی نوسرە کە لەلایەن ڕۆژئاواو بڕیک لە وڵاتانی ناوچە پشتیوانی دەکرین ، لەگەڵ قەیران ڕووبەڕوویە.