• گەمارۆی ترۆریستەکان لەباکووری دەیروزۆر ی سووریا

میدیاکانی سووری ڕایانگەیاند ، هیچ ناوچەیەک لە دەیروزۆر بێجگە لە گەڕەکەکانی باکووری لە ژێر داگیر کاری داعش نیە وترۆریستەکان لە گەمارۆی هێزەکانی سوپای سووریان .

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەری سەداوسیما سەرچاوەکانی میدیایی بە ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیان: هێزە چەکدارەکانی سووریا بە زوویی شەڕ لەگەڵ ترۆریستەکانی تەکفیری داعش لە ڕۆژئاوای دەیروزۆر دەس پێدەکەن وسوپای سووریا لە باکوور وباشووری ئەم شارە لە سەروبەندی سەرکەوتنی نیهایی بەسەر داعشە. سوپای سووریا وهێزەکانی خۆڕاگری هەروەها ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەیروزۆرودەوروبەری فڕگەیان پاکتاو کردەوە. وەزاڕەتی بەرەڤانی ڕوسیا یش ڕایگەیاند : سوپای سووریا ترۆریستەکانی لە سەتی هەشتاوپێنجی خاکی ئەم وڵاتە دەرکردووەو ڕیگای یارمەتی گەیاندن بە ترۆریستەکانی داعش لە " عقیربات"ی سووریایش داخراوە. سێشەممەی حەوتەی ڕابردوو لەگەڵ هاتنی هێزەکانی سوپای سووریاو خۆراگری بۆ بنکەی تیپی سەدو سی وحەوت لە ڕۆژئاوای شاری دەیروزۆر گەمارۆی فرەتر لە سێ ساڵی ئەم شارە بە شێوەی تۆکمە وتەواو تێک شکێندرا وسوپای سووریا ئێستاکە خەریکی پاکتاو کردنی ئەم شارەن. هەواڵیکی تر ئەمەیەکە ، سوپای سووریا وهاوپەیمانەکانی بە ناکارامەهێشتنی جمووجوولی تاقمی ترۆریستی بەرەی نوسرە بۆ دزەو ڕەخنەکردنە ناوناوچەی " جورە ئەلجحاش  هەڵکەوتوو لە ڕیفی باشووری حەڵەب لەباکووری سووریا ژمارەیەک لەوانی تێک شکاندووەو بڕیکیشیان بریندار بوونە.

Sep 12, 2017 17:40 Asia/Tehran
بۆچوونت