پەرەسەندنی زاڵ بوونی سوپای سوریا لە ڕۆژهەڵاتی حەما
یەکەی سوپای سوریا لە درێژەی ڕاوەدوونانی ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی داعش لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەما لە باکووری ئەم وڵاتە ، مەودای زاڵ بوونی بەسەر ناوچەی مەحکەمە سەیتەرە لە ڕۆژهەڵاتی سەلمیە پەرە پێداوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی هەواڵدەریی سوریا سانا، سەرچاوەیەکی سەربازیی ڕایگەیاند: زاڵ بوونی سوپای سوریا بە سەر گوندی مەسعوود بووەتە هۆی کوژرانی ژومارێک لە تیرۆریستانی داعش و تێک شکێندرانی ئوتوموبیلەکانیان و دۆزرانەوەی ئوتوموبیلێکی بومب ڕێژکراو، ئوتوموبیلێکی زرێیی تیرۆریستەکان و ژومارێکی زۆر چەک و کەرەستەی سەربازی .
ئەم سەرچاوە سەربازییە وتیشی : هێزی سوپای سوریا وێڕای پاراستنی بنکەکانیان لە گوندی مەسعوود ڕۆیشتنیان بەرەو گوندەکانی دیکە کە لە دەستی تیرۆریستانی داعش دایە دەست پێ کردووە .
هێزی سوری هەروەها بە درێژە پێدانی ئۆپراسیۆنی ڕاوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی حومس و پەرەپێدانی دەست گرتن بەسەر ناوچەی مەکبەدە ، زیانێکی زۆریان لەوان داوە .
سەرچاوەیەکی سەربازیش ڕایگەیاند هێزی سوری بە پەلامار کردنەسەر کۆبوونەوەی تیرۆریستانی داعش بەرەو ڕۆژهەڵاتی کێوەکانی شاعر، کۆنترۆڵی خۆیان بەسەر باکوور و ڕۆژاوای بەرزاییەکانی بەلعاس لە ڕۆژهەڵاتی حومس پەرە پێ داوە کە بووەتە هۆی کوژرانی ژومارێک تیرۆریست و تێک شکاندنی ئۆتۆموبیلەکان و چەک و چۆڵەکانیان .
یەکەی سوپای سوریا بە هاوکاری هێزی هاوپەیمان گوندەکانی رحوم، ئەبوو حەوادید ، فاو شاویش لە ڕۆژهەڵاتی حومسیان خستوەتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیان و ژومارێک لەوانیان کوشتووە .