ئه‌یلوول 12, 2017 21:12 Asia/Tehran
  • ناهومید بوونی ڕۆژئاوا لە درێژەی بەشداری سەرۆک کۆماری سووریا لە دەسەڵات

ڕۆژنامەیەکی فەرانسی دەنوسیت ، نێزیک بوونەوە لەکۆتایی شەر لە سووریا وبەردەوامی سەرۆک کۆمارەتی بەشارئەسەد بووە بە هۆی ناهومیدی دونیای ڕۆژئاوا.

ڕۆژنامەی فەرانسی " لوگرن سوار" لە وتارێکدا نوسیی: دریژەی حکومەتی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا وپاوەجیی ناوبراو بووە هۆی سەرشوڕیی ڕۆژئاواییەکان. ئەم رۆژنامەیە بە ئاماژەدان بە سەرکەوتنەکانی بەردەوامی سوپای سووریا نوسیی: سوپای سووریا هەرئێستاکە بووە بەیەکێ لە ئەرتەشە پاوەجی وپتەوەکانی ناوچە. شارمین ناروانی" کارناسیی پرسەکانی ناوچەیش وتی: هەرئێستاکە هاوپەیمانی سوپا ودەوڵەتی سووریا لەلایەن دوو ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایسی ڕیکخراوی نەتەوەکان ڕوسیاو چین پشتیوانی لی دەکریت. ئەم رۆژنامەیە بە ئاماژەدان بە سەرکەوتنی سوپای سووریا وسوپای عێراق دەنوسێت پیلانەکانی ڕژێمی زاێونی وکۆشکی سپییش بۆ دەرکردنی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات بەئاکام نەگەیشت. ئەمریکا وچەند وڵاتی هاوپەیمانی خۆی ، لەئۆتی دووهەزارو چواردە بە بیانوی بەرەنگاربوونەوەی تاقمی ترۆریستی داعش ، بەدەر لە چوارچێوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان وبەبێ هاوئاهەنگی لەگەڵ دەوڵەتی سووریا هاوپەیمانیان پێک هێنا. بەپێی ڕاپۆرتە ڕەسمیەکان، ئەمریکا وشەریکە ڕۆژئاوایی وعەرەبیەکانی ئەم وڵاتە لە بەدی هێنەران وپشتیوانانی سەرەکی وچەکەمەنی تاقمە ترۆریستەکان لەوان داعش دێنە ئەژمار.  

سەرپەیڤ