ئه‌یلوول 13, 2017 09:42 Asia/Tehran
  • دیداری وەزیری بەرگریی رووسیا لەگەڵ بەشار ئەسەد

وەزیری بەرگریی رووسیا دوێنێ سێ شەممە لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە دەمشق دیدار و وتووێژی کرد.

وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سێرگئی شۆیگۆ و بەشار ئەسەد لەو چاوپێکەوتنەدا لەبارەی هاوکارییە سەربازی و تەکنیکییەکانی نێوان ڕووسیاو سووریا، ڕاوێژیان کرد.

بەپێی ئەو بەیاننامەیە، وەزیری بەرگریی رووسیاو سەرۆک کۆماری سووریا هەروەها لەبارەی دواگۆڕانکارییەکان لە سووریادا، ناوچە کەم کێشەکان و ناردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی ئەو وڵاتە وتووێژیان کرد.

رووسیا لە کۆتایی سیپتەمبەری٢٠١٥وە لەچوارچێوەی هاوکاریی بەرەوڕووبوونەوەی تاقمە تیرۆریستییەکان لەسووریا جگەلە کەڵک وەرگرتن لە یەکەی هەوافەزای خۆی جێگیر لە حەمیمیم ، لە یەکە دەریایی و ژێردەریاییەکان و هەروەها بۆمب هاوێژەکانی کیشوەرپێوی خۆی بۆ بۆردومانی مۆڵگەو بنکەکانی تیرۆریستانی داعش و بەرەی نووسرە کەڵک وەردەگرێ.

قەیران لە سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە بە پەلاماری بەربڵاوی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان لەوان تورکیا بۆ ڕووخاندنی دەوڵەتی یاسایی "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆماری سووریا دەست پێ بوو.

 

سەرپەیڤ