ئه‌یلوول 13, 2017 11:56 Asia/Tehran
  • درێژەی پێشڕەویی سوپای سووریا لەهەمبەر تیرۆریستان لە دێرەزوور

یەکەکانی سوپای سووریا بە پێشڕەوییان لە دەورووبەری ناوچەی باشووری رۆژهەڵاتی دێرەزوور(رۆژهەڵاتی سووریا) ، خەسار و زیانی قورسیان لە تیرۆریستانی تەکفیریی داعش دا.

بەپێی راپۆری ئاژانسی هەواڵیی سەداوسیما، یەکەکانی سوپای سووریا دوێشەو ئۆپراسیۆنێکی قورسیان لەدەورووبەری ئاوایی "الجفرە"، لەباشووری رۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەنجامداو کۆنترۆڵی خۆیان لە دەورووبەری ناوچە ئاوەدانەکان و بنکەسەربازییەکانی ئەو ئاواییە، پەرەپێدا.

ئەو ئۆپراسیۆنە هاوکات لەگەڵ پەلاماری ئاسمانیی سوپای سووریا بۆسەر مۆڵگەو پێگەی تیرۆریستانی داعش لە گوندەکانی «الجنینه»، «عیاش»، «البغیلیه»، «حطله»، «الحویقه» و «معبار الجفره» ئەنجامی گرت و تێکشکان و لەنێوچوونی ژمارێکی زۆر ئۆتۆمبیلی تیرۆریستان و کوژرانی ژمارێکی زۆری چەکدارانی داعشی لێکەوتەوە.

سوپای سووریا پێنجەمی سیپتەمبەری ئەمساڵ گەمارۆی شاری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کە نزیک سێ ساڵ لەوەپێش لە کۆنترۆڵی هێزەکانی داعش دابووە، شکاند و کۆنترۆڵی فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەو شارەشی گرتە دەست.

هەروەها هێزە سووریەکان لە ئۆپراسیۆنێکی بۆسەنانەوە، ٢٥ تیرۆریستی داعشیان لە وادی ئەلعەزیب لەنزیک ناوچەی سەعن سەربە سەلمییە لە پارێزگای حەماە لەگەڵ بڕێک چەکەمەنی و چەکئامێر قۆڵبەست کرد.

هەڵمەتی سوپای سووریا بۆ پاکتاوکردنی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی حەماە، لە ڕۆژاوای سووریا ، رزگارکرانی زۆربەی شارۆچکەکان و گوندە داگیرکراوەکانی دەست تیرۆریستانی تەکفیری و زەبری قورس و کاری وهەڵاتنی ژمارێک لەوان بەرەو باشووری پارێزگای ئیدلەب لەباکووری رۆژاوای سووریای لێکەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ