ئه‌یلوول 17, 2017 16:04 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا لە ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە

هێزە سەربازییەکانی سوپای سووریا لە درێژەی پێشڕەوییەکانیاندا لە دەیروزور دەستیان گرت بە سەر تەپۆڵکەی ستراتژیکی "الکریە"دا.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر ؛ لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردنی تەپۆڵکەی ستراتژیکی "الکریە" لە لایەن هێزە کانی سووریاوە، ژمارێک لە تەکفیرییەکان کوژران و ژمارێکی دیکەیشیان بریندار بوون.

"ئێلێکساندەر لابین"ی سەرۆکی ناوەندی هێزەکانی ڕووسیا لە سووریایش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا سێ کارگەری بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبیل و ئامادەکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سەر بە داعشیان لە دەڤەری شارۆچکەی "عەقیربات" لە ناوچەی "حەماه"ی دەیروزور و شاری سەخنە لە ناوچەی حومس تیا بردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە تیرۆریستەکان ئۆتۆمبیلی سەربازیی کۆن بۆ بۆمبڕێژ کردن و ئەنجام دانی پەلاماری تیرۆریستی بە کار دێنن.

 

سەرپەیڤ