ئه‌یلوول 17, 2017 19:02 Asia/Tehran
  • بەڕیکردنی شەش هەزار چەکداری تورکیا بۆ ئەدلێبی سوریا

سەرچاوە تورکەکان باسی بەرێکرانیی شەش هەزار چەکداری تورکیایان کردووە بۆ پارێزگای ئەدلێب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا .

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی ئیران ؛ رۆژنامەی " تورکیا" چاپی ئەستەمۆڵ رۆژی یەکشەممە نووسی، شەس هەزار چەکداری تورکیا لە چوار چێوەی ڕێککەوتنگەلێک کەلە کۆبوونەوەی ئاستانەی کازاخستان دا بەڕێوە چووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن بەڕێدەکرێن بۆ ئەدلیب.

 بە گویرەی ئەو ڕاپۆرتە  ئەگەری ئەوە لەئارادایە لە چوار چێوەی ڕیککەوتنێک کەلە کۆبوونەوەی ئاستانە ئەنجامی گرتووە ، حەوتەی دووهەمی مانگی ئۆکتۆبر ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ پاکتاو کردنی ئەدلیب لە بوونی ترۆریستان و بەدی هێنانی ناوچەی کەم ئالۆزی لەو ناوچەیە دا دەستپێ بکرێت . ئەم ئۆپەراسیۆنی سەربازییە  هێزەکانی سوپای تورکیا بە لاگری ئاسمانیی ڕوسیا بەڕێوەی دەبەن .  نوێنەرانی ڕوسیا ، ئێران و تورکیا لەمدواییە دا لە شەشەمین کۆبوونەوەی خۆی لە شاری ئاستانەی پێتەختی کازاخستان لە بارەی قەیرانی سوریا، لەبەیاننامەی هاوبەش ،لەسەر درێژەی هەوڵەکان بۆ چارەسەریی قەیرانی سوریا جەختیان کردووە .

نوێنەرانی ڕوسیا، کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا هەروەها لەم بەیاننامەیەدا  لە سەر ناوچەکانی کەم ئالۆزی لە سوریا پێکەوە ڕێککەوتوون و بڕیارە ئەو سێ وڵاتە هێزەکانی کۆنترۆڵ کەری ناوچەکانی دوور لە ئالۆزی و تووندو تیژی بۆ پارێزگای ئەدلێب لە سوریا بەڕێبکەن . ستانی ئەدلیبی سوریا هەر ئێستا لە ژێر کۆنتڕۆڵی نەیارانی چەکداری دەوڵەتی سوریایە کە تاقمی ترۆریستی بەرەی نۆسرەیە سرۆکایەتییان دەکات .

سەرپەیڤ