ئه‌یلوول 18, 2017 16:40 Asia/Tehran
  • ڕیککەوتنی ناوچەی کەم ئاڵۆزی لە ئەدلیبی سووریا ، تاقیکاریەک بۆ تورکیا

وەزیری ئاشتی نیشتمانی سووریا ڕایگەیاند ، ڕیککەوتنی بەدی هاتووی ناوچەی کەم ئاڵۆز لە پارێزگەی ئەدلیب لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا ، جدی بوونی تورکیای بۆ کۆتایی دان بە پشتیوانی لە ترۆریستەکان دەخاتە بەر تاقێکاری.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، ڕۆژنامەی ئەلوەتەنی سووریا ڕۆژی دوشەممە بە گیڕانەوە لە عەلی حە یدەر وەزیری ئاشتی نیشتمانی سووریا نوسیی: تورکیا دەبێ پێشان بدات کە ئایا دەتوانێ ببێتە وڵاتی غەیرە پشتیوانی ترۆریسم وسنوورەکانی خۆی لە هەمبەر ترۆریستەکان بۆ تێپەڕبوون بەرەو سووریا دابخات وبە لەناوبردنی ترۆریستەکان لە پارێزگەی ئەدلیب یارمەتی بدات. حەێدەر وتی: ڕێککەوتنی ناوچەی کەم کێشە لە پارێزگەی ئەدلیب وناوچەکانی تر ، ڕێککەوتنی کاتی یە وئەگەر تورکیا لەم تاقیکاریە سەرکەوتوو نەبێت وکاتەکەی کۆتایی پێ بێت دەوڵەتی سووریا لە هەموو بژاردەکان لەوان بژاردەی سەربازی کەڵک وەردەگرێت. شەشەمین خۆلی جڤێنی ئاستانە ی پێتەختی قەزاخستان ، لەبارەی سووریا ڕۆژەکانی چواردەو پازدەی سێپتەمبەر بە بەشداری نوێنەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، تورکیا وڕوسیا ونوێنەرانی سووریا ، ناڕازیانی چەکدار وهەروەها ستیفان دی میستورا ، نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا بەڕێوە چوو کە بە دی هاتنی ناوچەیەکی نوێی کەم ئاڵۆز لە پاڕیزگەی ئەدلیب ، لەباکووری ڕۆژئاوای سووریا لە گرینگترین دەستکەوتەکانی دێتە ئەژمار. وەزاڕەتی دەرەوەی سووریا زۆر جار ڕایگەیاندووە کە ئامادە بوونی تورکیا لە ناوخاکی  سووریا نایاساییە .

سەرپەیڤ