ئه‌یلوول 19, 2017 21:09 Asia/Tehran
  • بەرپەرچ درانەوەی پەلاماری تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بۆسەر بنکەی سوپای سوریا لە حەما

سوپای سوریا و هێزی خۆڕاگری ، پەلاماری تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە و تیرۆریستانی سەربەم تاقمەیان بۆسەر بنکەکانی خۆیان لەباکووری پارێزگەی حەمای ڕۆژاوای سوریا بەرپەرچ دایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕەسمی سوریا (سانا)  یەکەی سوپای سوریا و خۆڕاگری ڕوژی سێ شەممە لە باکووری پارێزگەی حەما  لە چەند میحوەر لەگەڵ  ئەندامانی تاقمی تیرۆریستیی بەرەی نوسرە و تیرۆریستانی سەر بە وان  هە  کەوڵیان دەدا  دزە بکەنە نێو بنکەکانی سوپای سوریا، تێک هەڵچوون و ئەوانیان  پاشگەز کردەوە .

لەم تێکهەڵچوونە ، خەسارێکی فراوانی گیانی و ماڵی لە تیرۆریستان درا  .

فڕۆکە جەنگییەکانی سوری و یەکەی تۆپخانەی سوپای سوریاش بنکە و ڕێگەکانی هات و چوی  تیرۆریستان لە ڕۆژاوای ئەم وڵاتەیان بوردومان و گوللە باران کرد  .

هەرلەم حاڵەدا  سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممەش  پەلاماری ژومارێکی زور لە تیرۆریستانی بەرەی نوسرە بۆسەر بنکەی سوپای سوریا لە دەورووبەری تەلیسیە، تەلە سودا  و قاهیرە لە باکووری پارێزگەی  حەما لەلایەن هێزی سوری  بەرپەرچ درایەوە و ژومارێک لە تیرۆریستان کوژران و خەسارێکی زۆریش لەوان درا.

بەپێی هەواڵێکی دیکەوە  دوو خۆکوژ ڕۆژی سێ شەممە پشتوێنی تەقینەوەی خۆیان لە کارگەی گازی  جەبسە  شەدادی لەباشووری پارێزگەی  حەسەکە  تەقاندەوە کە بە هۆیەوە  سێ کرێکاری ئەم کارگەیە کوژران  .

سەرپەیڤ