دەست بەکار بوونی سێهەمین پیشانگای بنیات نانەوەی سووریا لە دیمەشق
ئهیلوول 20, 2017 18:28 Asia/Tehran
سێهەمین پیشانگای بنیات نانەوەی سووریا بە ئامادە بوونی 164 بەشداری کەری سەربە 23 وڵاتی عەرەبی و ئەورووپی و ئاسیایی و ئەفریقی لە دیمەشق دەستبەکار بوو.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تعەلەفزیۆنیی ئەلئەخبارییەی سووریا ، سێهەمین پیشانگای بنیات نانەوەی سووریا بە ئامادە بوونی 164 بەشداری کەری سەربە 23 وڵاتی عەرەبی و ئەورووپی و ئاسیایی و ئەفریقی لە دیمەشق دەستبەکار بوو.
وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، لەم پیشانگایەدا کە هەتا بیست و سێهەمی سپتامبەر بەردەوام دەبێت، دامەزراوە پسپۆڕییەکانی بنیات نانەوە، فێرکاری، گەشتکاری ، کشت و کاڵ، پەیوەندی، تەکنۆلۆژیای ئاوو هێمنایەتی و هەروەها کۆمپانیاکانی بیمە و خزمەتگوزراریی بانکی تیای دا بەشدارن.