ئه‌یلوول 20, 2017 18:31 Asia/Tehran
  • پەلاماری تەقینەوەیی لە ستانی حەسەکە لە سوریا

دوا بە دوای دوو پەلاماریی تەقینەوەیی لە شاری " ئەلشەدادی" لە باشووری ستانی حەسەکە(باکووری ڕۆژهەڵاتی) سوریا ، سی کەس کوژران .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی هەوالدەری سوریا(سانا) ، دوو هۆکاری تەقینەوەیی کە دزەیان کردبوو نێو کارگەیەک لە شاری شەدادی ، پشتوێنی  خۆیان تەقاندەوە  کە بوو بە هۆی کوژرانی سی کەس و کاوڵبوونیی بەشگەلێکی ئەو کارگەیە .

لە تەقینەوەی دۆینی ماتۆر سێکلێتێکی بۆمب ئاخنکراو لە شاری "قامیشلی" لە ستانی حەسەکە منداڵیک کوژرا و پێنج کەسی تر بریندار بوون . هەواڵێکی تر لە سوریا ئەوەیەکە ، سەرچاوەکانی سوری باسیان لە کوژرانیی " ئەبوو ڕەشید تیزین" فەرماندەری سەربازی تاقمی ترۆریستی " حیزبی تورکستانی رۆژهەڵاتی چین" لە باکوووری ستانی حەماە (ڕۆژئاوای سوریا) کردووە . حیزبی تورکستانی رۆژهەڵاتی پێکهاتووە لە ترۆریستانی چینی  ڕەگەز ئەندامی قاعیدە کە پێشینەی بەشداریی لە شەڕەکانی ئەفغانستان و عێراق، دوای ڕووخانیی ڕژیمی سەددام، دیکاتۆری لە  ناوچووی ئەو وڵاتەیان بووە و لە سەرەتای قەیرانەکەی سوریا یش چوونەتە نێو ئەو وڵاتە و لە ستانە باکوورییەکانیی  حەڵەب و ئەدلێب (باکوور و باکووری رۆژئاوا) چالاکیی بەربڵاویان بووە .