ئه‌یلوول 21, 2017 16:51 Asia/Tehran
  • ئاناتۆلی : ئەمریکا دووسەد گەڵابەی چەک و زرێپۆشی ڕادەستی کوردەکانی سووریا کرد

هەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا ڕایگەیاندووە:دەوڵەتی ئەمریکا دووسەد گەڵابەو ترەیلیی دیکەی هەڵگری یارمەتیی سەربازی و زرێپۆشی داوەتە یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا.

هەواڵدەریی ئاناتۆلی ڕایگەیاند: سەد گەڵابەو ترەیلی یارمەتیی سەربازی، لەوانە ترەیلی گەلی هەڵگری نەفەرهەڵگری زرێدار شەوی چوارشەممە لە ڕێگای بوارگەی سیمالکا لە سنووری نێوان عێراق و سووریا ئاودیو کراون و بەرەو پارێزگای دەیرۆزوور ڕۆییشتوون. ئینجا سەد سەد گەڵابەو ترەیلی دیکەش یانزەی سپتامبەر هەر لەم ڕێگایەوە پەڕیونەتەوەو بەرەو پارێزگای حسکە ڕۆییشتوون.

بە پێی نووسینی ئاناتۆلی، ئەم کەرەستە سەربازییانە وەک یارمەتی دانی شەڕی دژی داعش ڕەوانە کراون.

کەرەستەکان داگری نەفەرهەڵگری زرێداری مین نەبڕ، ترۆمبیل گەلی سەربازیی دوو دیفرانسییەلە، تانکرگەلی سووتەمەنی و سندوق گەلی تەقەمەنی بووە.

بە پێی نووسینی ئاناتۆلی، ژمارەی تێکڕای گەڵابەو تریلییە ناردراوەکانی ئەمریکا بۆ شەڕڤانانی کوردی سووریا لە ژوئەنی ساڵی ڕابردووەوە هەتاکو ئێستا گەییشتووەتە 1600 دانە.