ئه‌یلوول 21, 2017 18:05 Asia/Tehran
  •  وشداری ڕووسیا بە ئەمریکا سەبارەت بە جوڵانەوەی  سەربازی لە ناوچەکانی ژێرکۆنتڕۆڵی سووریا

ڕووسیا بە ئەمریکا وشداری دا هەر جۆرە جوڵانەوەیەکی سەربازیی شەڕڤان لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکا لە سووریا دژی هێزەکانی ئەرتەشی ئەم وڵاتە وڵام دەدرێتەوە .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی  ئیرنا وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا  هەڕەشەی لە ئەمریکا کرد  کە ئەگەر  ئەو هێزانەی سووریای  دیموکراتیک (حەسەدە)  جارێکی دیکە  دەست بدەنە ئەو کارە  ،دەکرێنە ئامانج . وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی : هەرجۆرە هەوڵدان بۆ تەقە کردن لە لایەن  ناوچەگەلێک کە شەڕڤانانی نەیاری دەوڵەتی سووریا تیای دا سەقامیان گرتووە لەگەڵ وڵام دانەوە بە هەموو کەرەستەو تفاقێک بەرەوڕوودەبێتەوە  .  ژنڕاڵ  ئیگور کوناشنکوف وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا  وتی : لە ڕۆژانی  ئەم دواییە دا  بنکەکانی ئەرتەشی سووریا  دوو جار لە ناوچەکانی  ژێر کونتڕوڵی شەڕڤانانی  دژی دەوڵەتی سووریاو ئەرتەشی ئەمریکا گولەباران کراوە. ناوبراو وتیشی ئەو گولە بارانە  لە لایەن ناوچەیەکی ژێر کونتڕۆڵی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا  ئەنجامی گرتووە .ناوبراو وتیشی : لە دۆخێکدا کە ئەرتەشی سووریا   سەرکەوتنگەلێکی گەورەی  دەس خستووە  هاوپەیمانی ئەمریکایی و هێزەکانی  دیموکراتیکی سووریا  ئوپراسیون بۆ ڕزگارکرانی ڕەقەیان ڕاگرتووە.ژێنڕاڵ  سێرگێیی ڕودسکوی سەرۆکی ئیدارەی ناوەندیی ئوپراسیونی ئەرکانی گشتیی  هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا ش باسی سەرکەوتنەکانی ئەر تەشی  سووریای کردووە  لە ناوچەی دەیرۆزور  و دەڤەری ئەو شارە و ڕایگەیاندووە سەدی 85 ی شاری دەیرۆزوور لە ژێر کونتڕوڵی هێزەکانی سووری دایەو لە هەفتەکانی داهاتووش دا  ناوچەکانی دیکەی  شار لە کونتڕۆڵی تێڕۆڕیستانی داعشی  ڕزگار دەکرێت . ئەمریکا  سێ ڕۆژ لەمەوبەر  هێزەکانی هەوا فەزای  ڕووسیایان تاوانبار کرد بە پەلامار  بۆ سەر بنکەی هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا لە  دەیرۆزوور کە بە هۆیەوە 6 کەس لە شەڕڤانانی  ئەو گرووپە بریندار بوون .  وەزارەتی بەرگریی  ڕووسیا ئەمڕۆ پێنجشەمە  ڕایگەیاند : هێزەکانی دیموکراتیکی سووریا  کە بە لایەنگریی ئەمریکا لە شاری ڕەقە و لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی دەیرۆزوور  خەریکی بەڕێوە بردنی ئوپراسیونن   هەمیسان ئەرتەشی سووریاو هاوپەیمانەکانیان لە نزیکی دەیرۆزوور داوەتە بەر ئامانج .