ئه‌یلوول 22, 2017 17:00 Asia/Tehran
  • چوونەدەری  ئەندامانی داعش لە پارێزگەی حەمای  سوریا

ناوەندی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا سەقامگرتوو لە لەندەن ڕایگەیاند بەپێی ڕێککەوتنی سوپای سوریا و تیرۆریستانی داعش، ئامادەبوونی تاقمە چەکدار و تیرۆریستەکان لە پارێزگەی حەما لە ڕۆژاوای سوریا کۆتایی پێ دێت .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیسنا،  چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا ڕۆژی  هەینی ڕایگەیاند : ڕێککەوتنێک لڕە نێوان  هێزی سوپای سوریا و داعش بە دەست هاتووە  کە ئەم  ڕێککەوتنە   پێداگری  دەکات لەسەر   چوونەدەری سەدان هەزار کەس لە ئەندامانی داعش  هاوڕێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان  لە گوندە بە جێ ماوەکان لە دەستی تاقمی تیرۆریستی داعش لە دەوروبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی حە ما  .

ناوەندی ناسراو بە چاوەدێری مافی مرۆڤی سوریا  ڕاپۆرتی دا  ئوردوگایەک  لە ڕۆژهەڵاتی شاری  سەلمییە بۆ  ئەو شارومەندانەی لەوێ ماونەتەوە لەم ناوچەیە  هەتا کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی پاکتاوکرانی دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵاتی حەما  چێ دەکرێت  .

چاوەدێری مافی مرۆپی سوریا پێداگری  کرد  ئۆپراسیۆنی  وەدەرنانی تیرۆریستان لەو گوندانەی هێشتا  بە دەستی داعش دان لە دەورووبەری بەشی ڕۆژهەڵایت حەما،  لە ماوەی  چەند  کاتژمێری داهاتوو  دەست پێ دەکرێت  .

سوپای سوریا و هاوپەیمانانی  ئەم دواییە  سەدان شار، شارۆچکە و گوندیان لە پارێزگەی حەڵەب لە دەستی تیرۆریستان  ئازاد کرد  .

بە ئازاد کردنی  ئەم ناوچانە، شور و شەوق گەڕاوەتەوە  ژیانی خەڵک لە پارێزگەی حەڵەب.

سەرپەیڤ